سوریا سه‌رزه‌نشتی تورکیای کرد له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به هێزی پـێشـمه‌رگه و چه‌کدارانی له‌شکری ئازادی سوریا بچنه ناو شاری کۆبانیـیه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا نووسیویه‌تی " جارێکی دیکه تورکیا جه‌خت ده‌کاته‌وه سه‌ر ڕۆڵه پـیلانگێڕیـیهکهی و مه‌رامه شاراوه‌کانی بۆ سوریا، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی به‌زاندنی سنووری سوریا له ناوچه‌ی کۆبانی و ڕێگه‌دان به هێزی بیانی و که‌سانی تێرۆرست که له وڵاته‌که‌یدا ده‌ژین بچنه ناو خاکی سوریاوه، ئه‌مه‌ش پـێشـێلکاریـیهکی ئاشکرای سه‌روه‌ری سوریا و یاسای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و نێوده‌وڵه‌تیـیه."
پاشان ده‌ڵێت" چیتر شاراوه نیـیه که په‌یوه‌ندی له نێوان حکومه‌تی ئاکه‌په‌ی تورکیا هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کان و له پـێش هه‌موویانه‌وه داعش و به‌ره‌ی نوسره و باڵه‌کانی ئه‌لقاعیده که ئه‌مه‌ش پـێشێلکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، ئه‌وانه‌ی بۆ نه‌هێشـتنی تێرۆرزم ده‌رچوون. ده‌شڵێت بۆ ئه‌مه به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن، له‌وانه ڕێگه‌نه‌دان به دانیشـتوانی کۆبانی خۆیان ئه‌وانه‌ی له تورکیادان بچن به هانای براکانیان و به‌رگری له شاره‌که‌یان بکه‌ن له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی ڕێـکخراوی داعشی تێرۆرستی."
له به‌شێـکی دیکه‌ی به‌یانـنامه‌که، تورکیا تاوانبارده‌کرێت به هه‌وڵدان بۆ قۆستنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کۆبانی بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی دابڕاو له‌سه‌ر خاکی سوریا له ڕێگه‌ی ناردنی که‌سانی تێرۆرست که مه‌به‌سـتی چه‌کدارانی له‌شکری ئازادی سوریایه.
جێی ئاماژه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێـکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی سوریا له مانگی سێی سـاڵی 2011 و کاردانه‌وه‌ی کوشندانه‌ی حکومه‌تی سوریا و کوژرانی هه‌زاران که‌سی سوری، حکومه‌تی تورکیا به توندی سه‌رزه‌نشتی ڕژێمی ئه‌سه‌دی کرد و به ئاشکرا داوای ڕووخاندنی ده‌کات و یارمه‌تی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌دات.