دکتۆر میران محه‌مه‌د: داوامان له‌فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی کردوه‌ هاتووچۆ بۆ 4 ووڵاتی ئه‌فریکا قه‌ده‌غه‌بکات.

Miran Muhammad Abbas

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا له‌‌جیهاندا بۆته‌ مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و له‌چه‌ندین ووڵاتی چیهاندا و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌کان گرنگی تایبه‌تی پێده‌ده‌ن، ئایا له‌کوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌وجۆره‌ نه‌خۆشیه‌ ئاماده‌کاریه‌ کراوه‌؟.

ئایا هیچ ڕێکخراوێک یان تیمیکی نێوده‌وڵه‌تی له‌مڕوه‌وه‌ ئاماده‌یی بۆهاریکاری ده‌ربڕیه‌وه؟ ئه‌مه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی دکتۆر میران محه‌مه‌د عه‌باسه‌‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا.

دکتۆر میران ده‌ڵێت: داوامان له‌فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی کردوه‌ هاتووچۆ بۆ 4 ووڵاتی ئه‌فریکا قه‌ده‌غه‌بکات، له‌هه‌مانکاتدا بۆهۆشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌ڵمه‌تێکمان ده‌ستپێکردوه‌ به‌ناوی "وه‌رزی خۆپاراستن له‌په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا و ئیبۆلا"، هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO به‌نیازه‌ ناوه‌ندی کرداره‌کان له‌شاری هه‌ولێر بکاته‌وه‌ نزیکه‌ی 50 نه‌خۆش بگرێت.

Your browser doesn’t support HTML5

Miran Muhammad Abbas