که‌ماڵ ره‌وف: رۆژنامه‌کانی سێبه‌ر تا راده‌یه‌ک بێ باوک و داێکن
دیاره کاری رۆژنامه گه‌ری بنچه و بنه‌ما و ره‌وش وه یاخود پرینسیپ و ئیتیکی خۆێ هه‌یه، تا چه‌ند ئه‌و بنچه و بنه‌مایانه له هه‌رێمی کوردستاندا په‌ێره‌و کراوون و رێزیان لێ گیراوه؟
که‌ماڵ مه‌حه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌گوزه‌رێ، هه‌م شێوازه ته‌قلیدیه‌که‌ی هه‌یه وه هه‌م شێوازی نوێگه‌ری هه‌یه، ئه‌وه‌ی شێوازه ته‌قلیدیه‌که‌ی هه‌یه ئه‌وه‌یه که حیزب خاوه‌ن ده‌زگایه‌کی زه‌به‌له‌حی راگه‌یاندنه وه ئه‌وه‌ی تریش چه‌ند ساڵێکه میدیای ئه‌هلی له هه‌رێمی کوردستان پێگه‌ی خۆێ چه‌سپاندووه وه بوونیکی راسته‌قینه‌ی هه‌یه له کاروباری رۆژانه‌دا وه له رووی ئیتیکی رۆژنامه‌وانییه‌وه ئه‌و دووانه له یه‌ک جیاوازن. کاک که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت گروپێکی تر هه‌ن له ناوه‌راستدا که گروپی سێبه‌ری رۆژنامه حیزبیه‌کانه که به جۆری له جۆره‌کان تا راده‌یه‌ک ئه‌مانه بێ داێک و باوکن وه زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی که ئه‌کرێ، زۆربه‌ی ئه‌و پێشلیانه‌ی که ئه‌کرێ وه هێڕش کردنه سه‌ر خه‌ڵک به ناوی جیاوازه‌وه له‌و ده‌زگایانه‌وه هه‌یه".
Your browser doesn’t support HTML5