کامه‌ران نه‌جار: 950 کاکه‌یی له که‌رکوک و 750 یش له خانه‌قین ناو نووسنیان کردوون
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بریاری درووست‌کردنی سێ به‌تالێۆنی سه‌ربازی داوه بۆ کاکه‌ییه‌کانی کوردستان، که وا دیاره که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌و بریارهدان و که‌سانێکش نگرانن.
رۆژنامه‌وان کامه‌ران نه‌جار له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دامه‌زراندنی ئه‌م فه‌وجانه(به‌تالیۆنانه) هێشتا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌چوه‌ته جێ به جێ کردنه‌وه و ته‌نها ناو‌و نووسینه و دووای ئه‌وه هات که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی شاری که‌رکوکی کرد. کاک کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تا ئێستا 950 که‌س له که‌رکوک خوێ ناو نووس کردووه و 750 که‌سیش له ناوچه‌ی خانه‌قین وه له سنوره‌کانی موسڵ و هه‌وڵێر 400 که‌س خۆێ ناو نووس کردووه. کاک کامه‌ران ده‌سڵێت به دیدی من ئه‌و به‌رنامه‌ی که ئه‌مرۆ هه‌یه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ئێمه تێدا ده‌ژین و روبه‌رووی داعش بوێنهتهوه به‌رنامه‌یه‌کی کاتیه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان".
Your browser doesn’t support HTML5