ئه‌میری قه‌ته‌ر: هێرشه ئاسمانیه‌کان دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌س نییه
ئه‌میری فه‌رمانره‌وای قه‌ته‌ر ده‌لێت هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌ێمانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان به‌س نییه بۆ شکه‌ستدانی تیرۆریستان و توندره‌وان له عێراق و سوریا، به‌ڵکۆ جیهان ده‌بێت هه‌ر وه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه له‌به‌ر بگرێت دژ به‌و فاکته‌رانه‌ی که هۆێ ئه‌م توندرهویهدان.
له قسه‌کانیدا له رۆژی سێشه‌ممه بۆ ئه‌نجومه‌نی راوێژکار له دۆحه‌ی پاێته‌خت، شێخ ته‌میم بن حامد الثانی ووتی فاکته‌ر و هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان بۆ توند و تیژی له‌و دوو وڵاته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست رێبازه‌کانی حکومه‌تی سه‌رۆکی سوری به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌ندێ میلیشیاکانه له عێراق که ئاماژه‌یه به میلیشیا شیعه‌کانی سه‌ر به ئێرانه.
قه‌ته‌ر رۆڵی پشتێوانی ده‌بینیت له هاوپه‌ێمانی له‌شکه‌ری به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و سوریا، به رێگا دان به هێزه‌کانی هاوپه‌ێمان له به کارهێنانی بنکه‌ی ئاسمانی هه‌ر گه‌ورای العدید.