شاندێـکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پـێشـمه‌رگه‌یان کرد له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له ته‌ل کۆچه‌ری دیوی سوریا و ڕه‌بیعه‌ی دیوی عێراق.
شانده‌که که له لایه‌ن دلاوه‌ر زه‌نگی سه‌رۆکی یه‌کێتیـیه‌که سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا له هه‌ردوولای ده‌روازه سنووریـیهکه پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمیان لێـکرا.
به‌ڕێز زه‌نگی وتارێـکی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا گوتی ئه‌و بهرگریـیهی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پـێشـمه‌رگه ده‌یکه‌ن شه‌ڕی مان و نه‌مانه بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی مرۆڤه، بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی میلـله‌تی کورده، ئه‌مه‌ش جێی شانازی و سهربهرزیـیـه.
لای خۆیه‌وه ئادار قامیشلو فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌ژه له ته‌ل کۆچه‌ر پـێشـوازی له شانده‌که کرد و سه‌ردانه‌که‌ی به‌رزنرخاندن.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلو له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.
Your browser doesn’t support HTML5