دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: ده‌رفه‌تێکی هه‌ره گه‌وره هه‌بووو ئه‌م حکومه‌ته له ئاستێکی بڵندتر بوایه
پاش فه‌ره‌تر له 20 ساڵ له فه‌رمانره‌وایی میری هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره رای گه‌شه‌کردن له هه‌ندی بواره‌وه. ره‌خنه‌یه‌کی زۆرێش هه‌یه له شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که و هه‌نگاوه‌کان به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیه‌کان بوه.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا لگه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت” حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێک له ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه نیشتمانیه‌کانی کورده، به‌رهه‌م و خه‌بات و تێکۆشانی سه‌دان ساڵه له باشور کوردستان که هاتوه‌ته دی وه بوونی ئه‌م حکومه‌ته بۆ هه‌ر کوردێک، هه‌ر وڵات پارێزێک، هه‌ر مرۆڤ په‌روه‌رێک و هه‌ر دۆستێکی کورد زۆر گرنگه، دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵی هه‌ر وه‌کو ده‌بینین بوونی ئه‌م حکومه‌ته له ماوه‌ی ئه‌م 25 ساڵه‌دا هێشتا له ئاستێکی پێویستدا نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م حکومه‌ته به ئاوایه‌کی شیاو کاری بکردبایه، به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی بیری بکردبایه‌وه و به شێوه‌یه‌کی زانستیانه کاری بکردبایه و خاوه‌نی پرۆژه و پلان و به‌رنامه و ستراتیژیه‌تێکی درێژ خایه‌ن بوایه، وه‌کو حکومت کاری بکردبایه و ده‌ست له کاری حیزبایه‌تی به‌رته‌نگ، به‌رژه‌وه‌ندی تاکی و خانه‌واده‌کی به‌ردابایه و بۆ هه‌ندی هێز و لایه‌نی هه‌رێمی کاری نه‌کردبایه، بێگومان شیانی ده‌رفه‌تێکی هه‌ر گه‌وره هه‌بوو ئه‌م حکومه‌ته له ئاستێکی هه‌ر ژوورتر بوایه و زۆرتر نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیان ده‌بوو و پێیه‌وه گه‌شبین ده‌بوون، به‌ڵام به داخه‌وه به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیه‌کان بوه. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت هه‌تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی نییه و هه‌ر وه‌ها سیاسه‌ت و دیبلوماسیه‌تێکی ده‌ره‌وه‌شی نیه وه زۆرتر به ئه‌جه‌نداێه‌کی ده‌ره‌وه کار ده‌کات".
Your browser doesn’t support HTML5