وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له وڵاته‌که‌یاندا وایکردووه سه‌خت ببێت بۆ داعش حکومه‌ته‌که‌یان بکاته ئامانج، بۆیه ئه‌م ڕێـکخراوه توندڕه‌وه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕی تایفی له ناو وڵاته‌که دروسـتبکات له ڕێگه‌ی هێرشکردنه سه‌ر که‌مینه‌ی شیعه‌کانی.
جه‌نه‌ڕاڵ مه‌نسور ئه‌لتورکی گوته‌بێژی کاروباری ئاسایشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودیـیه بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند داعش و قاعیده ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن کاری تێرۆرسـتی له ناو سعودیـیه ئه‌نجام بده‌ن. گوتیشی ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پـێـکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌نه ئامانج و شه‌ڕی تایفی بنێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له 3 ی مانگی یازده کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کرده سه‌ر مه‌راسیمێـکی عاشورا له ناوچه‌ی ئیحسای ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیـیه و له ئاکامدا 8 که‌سی شیعه کوژران. هێزه‌کانی ئاسایشیش له به‌رامبه‌ردا زیاتر له 50 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه که ژماره‌یه‌کیان له‌و سووننه توندڕه‌وانه‌ن، ئه‌وانه‌ی به‌شـداری شه‌ڕی ناوخۆی سوریایان کردبوو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیشیان کۆنه زیندانی سه‌ر به ئهلقاعدهن.