ئه‌و دۆخه‌ی له‌ئێستادا کوردستانی تێکه‌وتوه، ئایا سیاسیه‌کانی کورد له‌ناوچه‌که‌دا سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چوارده‌وری خۆیان ده‌که‌ن یاخوود خۆیان داوه‌ته ده‌ست ڕۆژگار؟
له‌مباره‌یه‌وه له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا جالاکوانی دانیشتوی وڵاتی که‌نه‌دا هیوا که‌رکووکی ده‌ڵێت: سیاسه‌تمه‌دارانی کوورد سیاسه‌تێکی به‌ربڵاو ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات وده‌وروپشتی خۆیان و ووڵاتانی ڕۆژئاوادا په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌ویان دروستکردوه بۆئه‌وه‌ی بتوانن بۆدواڕۆژی خۆیان چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که بکه‌ن. پێشتر ئه‌م کارانه له‌هیج سه‌رده‌مێکی سیاسه‌تی پێشووی کوردا ئه‌م هه‌نگاوه نهنهنراوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه بگات بهومهرامه سیاسیانه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی و بتوانێت بۆ دواڕۆژ بیرله‌وه‌بکاته‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌ێنێت.
ده‌شڵێت: کورد له‌ئێستادا خاوه‌نی ژێرخانی ده‌وڵه‌ته، مه‌رامی سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، به‌ڵام پێیویستیی بهکارکردنهپێی، به‌تایبه‌تی له‌دوای ساڵی 2009 ههنگاوێکی سیاسی ناوه و له‌حکومه‌تی عێراق دورکه‌وتوه‌ته‌وه. به‌هۆی ململانێی شیعه‌و سوونه‌وه له%80ی کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی چاره‌سه‌ر کردوه، ئه‌مه‌ش دهوستکهوتێکی مێژوویی کوهرده.
دهروهها ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراق یه‌ک له‌سه‌ر سێی ناوچه‌کانی له‌ده‌ستداوه به‌مه‌ش ئه‌م ده‌وڵته ڕه‌وایی خۆی له‌ده‌ستداوه.
Your browser doesn’t support HTML5