بێرنارد کۆشنێر وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌ردانێـکی چوار ڕۆژی گه‌یشته کانتۆنی جه‌زیره له ڕۆژئاوای کوردسـتان.
به‌ڕێز کۆشنێر له لایه‌ن شاندێـکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنه‌که‌وه له ده‌روازه‌ی سمێلکا پـێشـوازی لێ‌کرا.
ساڵح گه‌دۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی جه‌زیره به گه‌رمی پـێشـوازی له‌م دۆسته دێرینه‌ی کورد کرد و سه‌ردانه‌که‌ی به سه‌رکه‌وتنێـکی نوێی بۆ گه‌لی کورد ناودێرکرد.
زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له قامیشلو ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
Your browser doesn’t support HTML5