شێرکۆ میروه‌ێس: چه‌ن شانازیه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ کۆبانی ئه‌ونده‌ش شانازیه‌ بۆ هێزی پارچه‌کانی تر له‌ جه‌له‌ولا

Sherko Merwase

شێرکۆ میروه‌ێس: چه‌ن شانازیه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ کۆبانی ئه‌ونده‌ش شانازیه‌ بۆ هێزی پارچه‌کانی تر له‌ جه‌له‌ولا

رزگارکردنی ئه‌و شاره‌ کوردیانه‌ی هێشتا له‌ ژێر کۆنترۆڵی کوردا نیین کارێکی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رکی یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌کاندا بێت و رزگارکردنی هه‌ر پارچه‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتێکه‌ بۆ گه‌لی کوردستان.

شێرکۆ میروه‌ێس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 یه‌کێتی له‌ خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ دووا که‌وتن له‌ رزگارکردنی ئه‌و‌ شارانه‌ی هێشتا له‌ ژێر کۆنترۆڵی داعش دان ده‌لێت" دووا که‌وتنی رزگارکردنی ئه‌م ناوچانه‌ که‌ وا داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون په‌ێوه‌ندی به‌ ئه‌و توانا سه‌ربازیه‌ی گروپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ خاوه‌ن تواناییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی دارایی و مرۆییه‌ ، بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌وه‌ بوو به‌ پلان و به‌ به‌رنامه‌یه‌کی توکمه‌ بتوانێت هه‌موو ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ ئازاد بکات. کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئازاد کردنی سه‌عدیه‌ له‌ لایه‌ن سوپاێ عێراق به‌ واتای ئه‌وه‌ نییه‌ ئیتر کورد ناتوانی داوای گه‌رانه‌وه‌ی بکات بۆ سه‌ر خاکی کوردستان به‌ پێی ماده‌ی 140 له‌ ده‌ستوری عێراق. کاک شێرکۆ ده‌شڵێت چه‌ند شانازیه‌ بۆ کورد بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌مرۆ له‌ کۆبانی بوونیان هه‌یه‌ له‌ پاراستنی کۆبانی و وه‌ ده‌رنانی داعش، بێگومان به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش شانازیه‌که‌ هه‌ر هێزێک له‌ هێزه‌کانی تر، لایه‌نه‌کانی پارچه‌کانی تر، له‌ جه‌له‌ولا و له‌ هه‌ر شوێنێکی تری کوردستان بوونیان هه‌بێت و به‌ر به‌ هه‌رشه‌ی داعش بگرن".

Your browser doesn’t support HTML5

Sherko Merwase