فلیپ هاممۆند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کرایه سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان پاسه‌وانێـکی به‌ریتانی کوژراوه له‌گه‌ڵ شۆفێره ئه‌فغانیـیه‌که‌ی ئۆتۆمبیله‌که. هه‌روه‌ها پاسه‌وانێـکی دیکه‌ی به‌ریتانیش برینداربووه.
سدیق سدیقی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند 4 ئه‌فغانی به‌هۆی هێرشه‌که کوژراون و 33 که‌سی سیڤیلیش برینداربوون.
تاڵیبان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌رپـرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
مایکڵ بڕاون ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێـن ساڵح ئاماده‌ی کردووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به ماشێنه‌که‌یه‌وه خۆی به ئۆتۆمبیلێـکی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیادا ته‌قاندووه‌ته‌وه و به لانی که‌م 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 30 که‌سیش زامدارن له‌وانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌که بوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به لانی که‌م که‌سێـکی بیانی له نێو کوژراوه‌کانی هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا بووه.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا پـشـتڕاستی کردووه‌ته‌وه که خه‌ڵکی برینداری هه‌یه له ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یدا، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کی زیاتری نه‌دا.
ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دواترینه له‌و زنجیره هێرشانه‌ی شاری کابول پایته‌ختی ئه‌فغانسـتانی گرتووه‌ته‌وه هاوکاتی ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ کشانه‌وه‌ی زۆرێـک له هێزه سه‌ربازیـیه بیانیـیه‌کان له ئه‌فغانسـتانی به‌شه‌ڕ وێرانبوودا.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا 2 سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان کوژراون به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5