تاڤگه‌ سابیر: ئێمه‌ی ژنان نه‌مانتوانیوه‌‌ شۆڕشێک له‌ناخی خۆماندا به‌رپاکه‌ین.

تاڤگه‌ سابیر

تا ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستاندا سه‌ره‌ڕای ئه‌ویاسایانه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ندی کردوه‌ و حکومه‌ت کاری بۆ ده‌کات، تووندوتیژی دژ به‌ژنان به‌رده‌وامی هه‌یه‌، له‌هه‌مانکاتیشدا چالاکوانان بۆ کارکردن دژ به‌مدیارده‌یه‌ له‌هه‌وڵدان.

نوسه‌رو چالاکوانی مه‌ده‌نی تاڤگه‌ سابیر له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکدا بۆده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت:

یاساکانی حکومه‌‌تی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌تووندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌ستبه‌کار نه‌بوه‌، یاساکانیشی تۆزی له‌سه‌ر نیشتوه‌.

ده‌شڵێت بۆ وروژاندنی پرسی مافی ژنان هه‌موو هه‌نگاوێک به‌باش داده‌نرێت، له‌هه‌فته‌ی ڕاوه‌ستان دژ به‌تووندوتیژی ژنان نه‌توانراوه‌‌ په‌یامه‌کان وه‌ک پێویست بگه‌ێنرێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌هه‌موو چه‌نگێکدا ژنی کورد زیاتر قوربانی داوه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

تاڤگه‌ سابیر