ئاسۆ پیرۆتی: زیندانیانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ته‌واوی ده‌نگیان ناگاته‌ ده‌ره‌وه‌

Aso Peroti

ئاسۆ پیرۆتی: زیندانیانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ته‌واوی ده‌نگیان ناگاته‌ ده‌ره‌وه‌

زۆر جار له‌ هه‌را و هوریا و سه‌ر و سدای کێشه‌ جۆراو جۆره‌کان که‌ یه‌خه‌ی جیهانی گرتووه‌، به‌ تاێبه‌تی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران، کێشه‌کانی تر له‌ بیر ده‌چنه‌وه‌، له‌م نێوانه‌دا که‌ 29 زیندانی کورد له‌ زیندانی ورمی دا مانیان له‌ خواردن گرتوون که‌متر سکاڵاکانیان به‌ گوێ ده‌گات.

prisoners زیندانی

ئاسۆ پیرۆتی چالاکی کاروباری سڤیل و ئه‌ندامی به‌رێوه‌به‌ری کامپه‌ێنی پشتێوانی له‌ زیندانیانی مانگرتووی کورد له‌ زیندانی ورمی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ دووای تێپه‌ربوونی 9 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌ هێشتا هیچ وه‌ڵامێکی داخوازیه‌کانیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ داخوازیه‌کانیان ئه‌وه‌نده‌ سه‌ێر و قورس و گران نییه‌، ته‌نیا باشتربوونی دۆخی ژیانیان له‌ ناو زیندانه‌کاندایه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یان زۆر نا له‌ باره‌. کاک ئاسۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراوون یان چالاکی سڤیلن یان به‌ تاوانی سیاسی وه‌ یاخود ئه‌و تاوانانه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌ێخاته‌ پاڵ چالاکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ (محاربه‌ و مبارزه‌ علیه‌ خودا) نێوی ده‌بات. کاک ئاسۆ ده‌شڵیت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ ئه‌گه‌ر بلێیم به‌ ته‌واوی ده‌نگیان گه‌ێشتوه‌ته‌ رێکخراوه‌ جیهانیه‌کان، ده‌توانم بڵێیم ئه‌و شته‌ رووی نه‌داوه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Aso Peroti