نازم عومه‌ر ده‌باغ: نه من چه‌خماخه‌که‌م وه نه ئه‌وانیش خه‌رمانه‌که‌ن
زۆر جار وت‌و وێژه‌کانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران بۆ رۆژنامه و دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی ئێرانی، بۆ پارت ولایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌کو چه‌خماخێکه له خه‌رمانێک بیده‌یت.
نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تاران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من پێیم وایه ئه‌وه‌ی که باس ده‌کرێت نه من چه‌خماخه‌که‌م وه نه ئه‌وانیش خه‌رمانه‌که‌ن، به‌ڵکۆ راستیه‌ک هه‌یه که هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ هه‌ستی پێ بکات، تێ بگات که ئێمه نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقین وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی که هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌تی وه به سوپاسیشه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی تر که ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن و وه له هه‌رێمی کوردستاندان ئه‌مه‌یان ره‌چاو کردووه، ئێمه‌ش له‌و بار‌و دۆخه که ئێستاکه به تاێبه‌تیش که داعش له ناوچه‌که‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه هه‌ندێ جار وه هه‌ندێ کات ئه‌که‌وێنه به‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی که لێمان ئه‌کرێ ده‌رباره‌ی بار‌و دۆخه‌که وه ئه‌گه‌ر نه ئێمه هیچ نییه‌تێک به‌دمان نییه، جونکه رابوردووی ئێمه له ناوچه‌که‌دا دیاره. کاک نازم هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئێمه هه‌میشه جه‌غتمان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه رێز گرتن له هه‌موو لایه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی، ئه‌رکێکی پیرۆزی هه‌موو لایه‌کمانه بۆیه پێویسته هه‌ر لایه‌ک که قسه ئه‌کا ئه‌وه ره‌چاو بکات، به‌ڵام جاری وا هه‌یه هه‌ندێ قسه ئه‌که‌ێت، ئه‌و هه‌ندێ قسه له زاراوه‌یا له لایه‌ن هه‌ندێ که‌سه‌وه بۆ مه‌رامی تاێبه‌تی (تفسیر و تحلیل ی) لێ دێنیته‌وه، ئه‌گه نه ئێمه هیچ مه‌به‌ستێکمان نه‌بوه له‌وه‌ی چه‌خمایه‌ک بده‌ێن له خه‌رمانێک به‌لکۆ به دووای ئه‌وه‌دا ده‌گرێن هیچ ئاگرێک هه‌ڵنه‌گیرسێت به‌ڵکۆ هه‌میشه ئاشتی ئارامی،ته‌بایی و برایه‌تی هه‌بێ له ناوچه‌که‌دا".
Your browser doesn’t support HTML5