له به‌ره‌کانی پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له باژێڕی کۆبانی له سوریا، ژنانی کورد ڕۆڵێـکی گه‌وره‌یان له ئه‌ستۆگرتووه بۆ به‌رخودان له شاره‌که‌یان و هه‌روه‌ها ئازایانه به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی گرووپی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ڕاوهسـتاونهتهوه ژهڕڤانانی یه‌کێنه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) که به ته‌واوی له ژنان پـێـکهاتوون، ژیانی خۆیان له پـێناوی پاراستن و ڕزگارکردنی باژێڕ و خه‌ڵکه‌که‌یان به‌ختکردووه، که بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشـانی جیهان بۆ ئازایه‌تیـیان که چۆن ژنان نابێت به ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وه بن که بـبنه قوربانی شه‌ڕ، به‌ڵـکو ده‌توانن چه‌ک هه‌ڵبگرن و داکۆکی له خۆیان و خه‌ڵک و خاکه‌که‌شیان بکه‌ن.
وه‌زیری پـێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له میانه‌ی بۆنه‌یه‌ک له زانکۆی جۆرج تاون به ناوی" هێزێـکی ژیر و ئاسایش له ڕێی ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌کی گشـتگیر" ئاماژه‌ی دا به شه‌ڕی سوریا و ڕۆڵی ژنان له‌و شه‌ڕه‌دا. گوتی له نێو کوردان یه‌که‌کانی پـێشـمه‌رگه ژنانیش به‌شـداری تێدا ده‌که‌ن، به‌ڵـکو شه‌ڕڤانانی ژنان یه‌کینه‌ی تایبه‌تی خۆیان پـێـکهێناوه که تێـکڕای ژنن.
شه‌ڕڤانه ژنه‌کان شانبه‌شانی برا پـێـشمهرگهکانیان شه‌ڕ ده‌که‌ن و یاخۆد خۆیان به ته‌نها شه‌ڕ ده‌که‌ن.
هێله‌ری کلنتن گوتی ده‌بێت وه‌ک به‌شێـک له پـێـکهێنانی هێزێـکی ژیر ژنان ڕۆڵێـکی گه‌وره‌تریان بدرێتێ له پـێناوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان و له میانه‌ی هه‌وڵه‌کانی له‌شـکری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
کلنتن گوتی " سوریا ژینگه‌یه‌کی پـڕ بهرهنگاریـیه و له ئێسـتاکهدا شه‌ڕێـکی فره لایه‌نی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت که ڕۆڵی حکومه‌تی ئه‌سه‌د بۆیه تیایدا به‌رده‌وامه به‌هۆی ئێران به تایبه‌تی حزبوڵڵا که به پـشـتیوانی ئێران یارمه‌تی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ڕووسیاش که چه‌ک و که‌ره‌سـته‌ی بۆ ڕه‌وانه ده‌کات."
کلنتن ئاماژه‌شی دا به ده‌سـتێوه‌ردانی گرووپه توندڕه‌وه‌کان که له ئێسـتاکهدا نه‌ک به ته‌نها شه‌ڕ ده‌که‌ن دژ به ئه‌سه‌د، به‌ڵـکو له پـێناوی ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر ناوچه و خاک و دامه‌زراندنی حکومه‌تێـک بۆخۆیان که ڕۆڵی ژنی تیادا نه‌بێت.
هێله‌ری کلنتن جه‌ختی کرده سه‌ر گرنگی پـشتیوانی ژنان که نه‌ک ته‌نها وه‌ک قوربانی شه‌ڕ ته‌ماشا بکرێن، به‌ڵـکو ده‌توانن ڕۆڵێـکی گه‌وره‌یان هه‌بێت بۆ هێنانه دی ئاشتی و گۆڕانکاری به تایبه‌تی له شه‌ڕی سوریادا.
ئه‌و گوتیشی " وه‌ک به‌شێـک له‌و کاره‌ی که پـێی ههڵدهسـتین له به‌رده‌وامبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه ئه‌و کرده‌وه تاوانباریـیانهی که له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها بۆ به‌رده‌وامبوون له گوشارکردنه سه‌ر ئه‌سه‌د، پـێویسته هه‌ڵوێسـتێـکی مرۆیـیانه بگرینه‌به‌ر بۆ پاراستن و پـشـتیوانی ژنان له سوریا که به‌ده‌سـت ده‌رئه‌نجامه خراپه‌که‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه ده‌ناڵێنن که چه‌نده‌ها سـاڵه به‌رده‌وامه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین زانکۆی جۆرج تاون ئه‌و بۆنه‌یه‌ی ڕێـکخست بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی هاندانی وڵاتان بۆ داڕشـتنی ستراتیژیـیهکانیان هه‌تا ژنان ڕۆڵی ڕێبه‌رایه‌تی و ئاسایشی تێدا له ئه‌ستۆبگرن.
Your browser doesn’t support HTML5