هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: پارته‌کانی باشوری کوردستان پێناسه‌یه‌کی ووردیان بۆ دۆست و دوژمن نییه
ساڵانێکه سه‌رانی کورد له باشوری کوردستان ئه‌و رژێمانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، جارێک به دوژمن وه جارێک به دۆست ناویان ده‌به‌ن و ده‌یانناسن و هاوڵاتیانیش له‌م نێوانه‌دا سه‌ریان گێژ ماوه کی کیه وه یاخود کی دۆسته و کی دوژمن.
رۆژنامه‌وان هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" پارته‌کانی باشوری کوردستان پێناسه‌یه‌کی ووردیان نییه له دۆستایه‌تی وه یا خود دوژمنایه‌تی، ئه‌وان ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پێویستیه‌کانی رۆژی خۆیاندا هه‌ڵوێست ده‌گرن، شته‌کان له چوارچێوه‌ی ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییدا نییه بۆیه هه‌موو کاتێک به تاکتیک له باره‌که ده‌روانن. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان داگێر کردووه وه یاخود ئه‌وانه‌ی حکومه‌تیان هه‌یه به‌سه‌ر کوردستاندا ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی و پێوێستی خۆیان هه‌یه و نزدیک بوونه‌وه‌شیان به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه، به‌ڵام ئایا ئێمه له باشوری کوردستان چه‌نده توانیومانه به پێی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه ئێمه‌ش بتوانین به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆمان وه‌کو نه‌ته‌وه بپارێزین، چونکه به بروای من نه پارێزراوه".
Your browser doesn’t support HTML5