مه‌سعود به‌رزه‌نجی: مامۆستا ره‌بیعی که‌سێک بوو که‌ هه‌سته‌ ئاێینیه‌که‌ی بوه‌ هۆکارێک بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد

Mala Mohamad Rabeyi

مه‌سعود به‌رزه‌نجی: مامۆستا ره‌بیعی که‌سێک بوو که‌ هه‌سته‌ ئاێینیه‌که‌ی بوه‌ هۆکارێک بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد

چه‌بد رۆژ له‌مه‌و پێش یادی مرۆڤێک، نووسه‌رێک و بیرمه‌ندێکی کورد بوو، یادی مه‌لا مه‌حه‌مه‌دی ره‌بیعی که‌ له‌ ده‌یه‌ی رابوردوودا که‌ له‌ بارێکی نادیاردا تیرۆر کرا.

مه‌سعود هاشمی به‌رزه‌نجی چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" که‌سایه‌تی مامۆستا ره‌بیعی که‌سایه‌تیه‌کی زۆر تاێبه‌ت بوو له‌ کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، که‌سێکه‌ تا بڵێ مرۆڤێکی کورد په‌روه‌ر، مامۆستایه‌کی ئاێینی شاره‌زا، نووسه‌ر، شاعر و که‌سێکی ده‌نگ خۆش بوو، به‌ تاێبه‌تی له‌ خوێندنه‌وه‌ی داستانه‌ هۆنراویه‌که‌ی خانای قوبادی. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که‌سانێک وه‌کو مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ کاریان کردووه‌ که‌ له‌ دڵی خه‌ڵکدا هه‌ر زیندوون و که‌سانێکی هه‌ر وا ئاسایی نیین له‌ بیر بچن. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت مامۆستا ره‌بیعی که‌سێک بوو که‌ هه‌سته‌ ئاێینیه‌که‌ی بوه‌ هۆکارێک بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد".

Your browser doesn’t support HTML5

Massoud Hashemi Barzanji