ناسر باباخانی: پاش 20 رۆژ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ناته‌وانن له‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

ناسر باباخانی: پاش 20 رۆژ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ناته‌وانن له‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌ش

زۆر جار باس له‌و ده‌کرێت کاری تیم، پێکه‌وه‌ کارکردن، هاوکاری و ده‌ست له‌ ناو ده‌ست شیانی ده‌ر ئه‌نجامێکی باشتری هه‌یه‌. ئه‌مرۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌سانێکی زۆر له‌ زینداندان، کۆمه‌ڵێک چاوه‌روانی مردنن و کۆمه‌ڵیک مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. تا چه‌ند ئه‌و کارانه‌ی که‌ تا ئێستا بۆ گه‌ێاندنی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه‌ ئه‌نجام دراوه‌ کاریگه‌ر بوونه‌؟

ناسر بابخانی رۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر بێن به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی باس له‌و پرسه‌ بکه‌ێن که‌ بۆ چی رۆحی کاری به‌ کۆمه‌ڵ و به‌ یه‌که‌وه‌ بوون له‌ نێۆ ئێمه‌دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد لاوازه‌، ره‌نگه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر بخایه‌نی. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ پێیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ته‌نانه‌ت روحی (جه‌معیش) نییه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ گۆرێدایه‌ و ده‌شڵێت باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ حیزبه‌کانی ئێمه‌ ته‌نانه‌ت ماوه‌ی 20 رۆژه‌ (عاجز) و ناته‌وانن له‌ دانانی یه‌ک راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش، له‌ دانانی به‌یانیه‌کی هاوبه‌ش که‌ ئێمه‌ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی ئه‌وانه‌ پشتێوانیان ده‌که‌ێن، وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای سیستمی قه‌زایی ئێران مه‌حکوم ده‌که‌ێن وه‌ داوا له‌ خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ێن فلان رۆژ بۆ وێنه‌ بکه‌ێنه‌ رۆژی مانگرتن. من به‌ گشتی وه‌ک تاکێک، وه‌ک کابرایه‌کی رۆژنامه‌وان هیوا بر بووم له‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان".

Your browser doesn’t support HTML5

Nasser Babakhani