هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا چوونه ناو شه‌نگاله‌وه.
هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بوو به مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌مدواییانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که داعش له هاوینی ڕابوردوودا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرت. له هه‌فته‌ی ڕابوردوو هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی شه‌نگال له ئه‌نجامدا ڕێگایه‌کیان کرده‌وه بۆ چیای شه‌نگال.
ئه‌م پێشوهچوونهش ههنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ده‌رباز کردنی ژماره‌یه‌ک له‌و هه‌زاران ئێزییهی که به‌هۆی کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچه‌که‌یان له‌لایه‌ن چه‌دارانی داعش له مانگی 8 وه له‌وێ گیریان خواردبوو.
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌شدا ده‌نگی شه‌ڕه ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ناوچه‌که‌وه ده‌بیسترا له کاتێکدا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانیش هێرشی ئاسمانی ده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌کانی داعش.
وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر ، ڕایگه‌یاند هێشتا ژماره‌یه‌کی که‌می داعش به‌رگری ده‌که‌ن.
هاوکات هه‌ر ڕۆژی یه‌شه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی سه‌ر چیای شه‌نگالی کرد و له لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی که‌متر له 48 کاتژمێری ڕابوردوودا توانیوانه سێ هه‌زار کیلۆمه‌تر دووجا ڕزگار بکه‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه‌و به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتیش نزیک سنوری سوریا، هێزه‌کانی دژه تیرۆری عێراقی شه‌ڕێی توندیان دژ به توندڕه‌وانی داعش ئه‌نجام داوه له کاتێکدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ده‌ست بگرنه‌وه به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی له‌شکری ته‌له‌عفه‌ر.
په‌یامنیرمان ئه‌میر گۆران زانیاری وردی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
Your browser doesn’t support HTML5