ئێوارەى چوارشهممه چەکدارانى گروپى دەوڵەتى ئیسلامى لە دوو قوڵەوە هێرشیان کرده سەر دوو بازگەى هێزەکانى پێشمەرگە لە ناحیەى گوێرى سەر بە قەزاى مەخمور لە باشوورى رۆژهەلاتى موسڵ، بەهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەک گیانیان لهدهسـتدا و چەند شوێنێکیش کەوتنە دەست چەکدارانى داعشهوه .
ئیبراهیم شێخەڵڵا قایمەقامى قەزاى مەخمور هەواڵى هێرشە فراوانەکەى داعشى بۆ سەر پێشمەرگە بۆ دەنگى ئەمهریکا پشتڕاست کردهوە، بەڵام دەڵێت تاوەکو ئێستا تەنها یەک رەبایەى پێشمەگە کەوتووهتە دەست داعش و 2 پێشمەرگە گیانیان لهدهسـتداوه و گوتیشى شەر بەردەوامى هەیە.
شایەنى باسە ئەم هێرشەى چەکدارانى داعش لە کاتێکدایە کەوا ماوەیەکە شەڕە قورسەکەى نێوان هێزە کوردیەکان و چەکدارانى گروپى دەوڵەتى ئیسلامى کەوتووهتە ناوچەکانى زوممارو شەنگال و تەلەعفەر کە تاوەکو ئەمڕۆش لە سەنەنتەرى قەزاى شەنگال شەڕ بەردەوامیان هەیەو کاربەدەستانى پێشمەرگەش دەڵێن تاوەکو ئێستا نزیکەى 30% ى قەزاى شەنگالیان کۆنترۆل کردووە.
Your browser doesn’t support HTML5