به‌هۆی پێکدادان له‌ نێوان دوو لایه‌نی کوردی 2 که‌س ده‌کوژرێن

ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد ده‌ڵێن گروپێک له‌ گه‌نجه ‌کورده‌کان له‌گه‌ڵ پشتیوانانی پارتێکی ئیسلامی کورده‌کان له‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا به‌شه‌ر هاتوون. له‌و شه‌ڕه‌دا دوو که‌س کوژراون.

ئۆفیسی پارێزگاری شه‌رناخ ڕاده‌گه‌ێنێت سێ که‌سیش له‌و شه‌ڕی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ که‌ له‌ جه‌زیره‌ی نه‌زیک سنوری نیوان تورکیا و سوریا ڕوویدا بریندار بوون.

په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو گروپه‌ له‌ مانگی 10 وه‌ ئالۆز بوو له‌و کاته‌وه‌ی کورده‌کان توره‌ بوون له‌ هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر کۆبانی، له‌و کاته‌دا پێکدادان له‌گه‌ڵ پۆلیس و ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه‌ ئیسلامییه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیا ڕوویدا زیاتر له‌ 30 که‌س به‌هۆی ئه‌و ئاژاوانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی دۆغان ڕاده‌گه‌ێنێت باوکی یه‌کێک له‌ ڕێبه‌ره‌کانی پارتێکی ئیسلامی و کورێکی کوردی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به‌هۆی پێکدادانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.