خۆکوژێـک له یه‌مه‌ن خۆی له نێو ده‌یان شیعه ئاینزا ته‌قاندووه‌ته‌وه که مه‌راسیمێـکیان سـازده‌کرد به‌بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی له دایکبوونی پـێغه‌مه‌ری موسڵمانان و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 33 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری شاری ئیبب له ناوه‌ڕاستی وڵات بووه کاتێـک له‌وێ حوسیـیه شیعه ئاینزا له‌وێ به‌و بۆنه‌یه ئاهه‌نگه‌که‌یان ده‌گێڕا.
ته‌رمی کوژراوه‌کان که ژن و منداڵیشیان له نێودابووه بۆ دوو نه‌خۆشـخانه‌ی شاره‌که گوێزراونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن له به‌رده‌می یه‌ک له‌و نه‌خۆشـخانه‌ی کوژراو و برینداره‌کانی بۆ براوه بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حوسیـیه‌کان که له 21 ی مانگی نۆوه ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر سه‌نعای پایته‌خت هه‌تا دێت و زیاتر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر وڵاته‌که ده‌سه‌پـێنن، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی به‌رگریـیه‌کی توند ده‌بنه‌وه له لایه‌ن قاعیده و خێڵه سووننه‌کانی یه‌مه‌ن.