ساڵی 2014 ساڵێـک بوو که چه‌ندین ڕووداوی گرنگی تیایدا له عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان ڕوویاندا.
له‌سه‌ر ئاسـتی عێراق به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) توانی ناوچه‌یه‌کی فراوانی وڵاته‌که داگیربکات و به تایبه‌تی شاری موسڵ که دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه له ڕووی ژماره‌ی دانیشـتوانه‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێـکی گه‌وره‌ی له‌شـکری عێراق، له ئه‌نجامی هێرشه گه‌وره‌که‌ی داعش له مانگی شه‌شدا و که‌وتنی بڕێـکی زۆری چه‌که‌که‌ی به ده‌سـتی چه‌کدارانی داعشه‌وه.
لاچوونی نوری مالیکی له پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی که هه‌تا ئێسـتا چه‌ند هه‌نگاوێـکی ناوه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر.
هه‌رێمی کوردسـتانیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڕووداوانه کاریگه‌ری به‌سه‌ریـیه‌وه هه‌بووه به تایبه‌تی شه‌ڕی داعش که له سه‌ره‌تادا ئه‌و گرووپه دڕنده‌یه توانی کۆنترۆڵی شاری شه‌نگال بکات و خه‌ڵکه‌که‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربکات و سه‌دان ئێزدی شاره‌که بکوژێت و سه‌دان کچیشیان وه‌کو کۆیله به‌رێت که چاره‌نووسی زۆربه‌یان هێشـتا نادیاره.
هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش که به‌ر له هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال هه‌وڵی دا خۆی له‌و شه‌ڕه به دور بگرێت، ئێسـتا هێنده‌ی له‌شـکری عێراق ئه‌رکی ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌وتووه‌ته ئه‌سـتۆ و به‌هۆیه‌وه به سه‌دان پـێشـمه‌رگه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به هه‌زارانیش برینداربوون.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو زیانه گیانی و مادیـیه‌ی به‌ر هه‌رێم که‌وتووه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه نه‌خوازراوه‌وه، ئێسـتا بۆ یه‌که‌م جاره کورد کۆنترۆڵی زۆربه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان ده‌کات. هه‌روه‌ها هێزی پـێشـمه‌رگه‌ش بووه‌ته هیوای گه‌لێـک له وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ شکستهێنان به داعش، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاتانه سه‌ردانی هه‌رێم ده‌که‌ن به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشـتیوانی بۆ هه‌رێم له‌م شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ڵ چۆنێتی یارمه‌تیدانیان.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌بن:
بێستوون ژاڵه‌یی، ڕۆژنامه‌نووس.
ئارام ئیکرام، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردسـتان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی کوردسـتان.
ئازاد عوسمان ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگ له گه‌رمیان.
Your browser doesn’t support HTML5