که‌ماڵ ره‌ووف: هه‌ست ده‌کرێت یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ یه‌ک لایه‌نه‌ کراوه‌

Kamal Raouf که‌ماڵ ره‌ووف

که‌ماڵ ره‌ووف: هه‌ست ده‌کرێت یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ یه‌ک لایه‌نه‌ کراوه‌

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، داخوازی هاووڵاتیان نه‌ک هه‌ر رێکخستنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بوو به‌ڵکۆ هه‌موو دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان،به‌ڵام ئه‌م رێکخستنه‌ ته‌نها به‌ بریارێک وه‌ یاخود خواستی لایه‌نێک ئه‌نجام ده‌درێت یان به‌ رێکه‌وتنی هه‌موو لایه‌نه‌کان؟

که‌ماڵ ره‌ووف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"له‌ راستیدا ئه‌وه‌ یه‌كیک له‌ هه‌ره‌ کێشه‌ گه‌ور‌ه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌ وه‌ له‌م‌ هاتن و په‌لاماردانه‌ی داعشدا ده‌رکه‌وت که‌ نه‌بوونی له‌شکه‌رێکی یه‌کگرتووی نیشتمانی وه‌ دابه‌شبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێک و پارته‌ سیاسیه‌کاندا لاوازیه‌کی گه‌وره‌ی نیشان دا، بۆیه‌ خواستێکی گه‌لی گه‌وره‌ش هه‌یه‌ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌. کاک که‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ درێژایی ئه‌م ماوه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆجه‌یی خۆبه‌ خۆیی کوردیدا ئه‌م کاره‌ نه‌کراوه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌میشه‌ گله‌ و گازنده‌کان گه‌ێشتوه‌ته‌ ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات گوێ لێ نه‌گرتووه‌ ئێستا که‌ قسه‌ش ئه‌کرێت هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌ێت یه‌ک لایه‌نه‌ ئه‌و کاره‌ کراوه‌ وه‌ یاخود ئاماده‌ باشی بۆێ نه‌کراوه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Kamal Raouf