سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور: له‌و بروایه‌دا نییم ماده‌ی 140 له‌ ساڵی 2015 شدا چاره‌سه‌ر بکرێت

Samir Mohammad Nur سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور

سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور: له‌و بروایه‌دا نییم ماده‌ی 140 له‌ ساڵی 2015 شدا چاره‌سه‌ر بکرێت

له‌ یه‌کمین ده‌رپه‌ڕاندن و راونانی هێزه‌کانی داعش له‌ ناوچه‌ کوردیه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێم ووتی به‌ندی 140 کۆتایی پێ هات و پیاده‌ کرا، به‌ڵام له‌ راستیدا 140 کۆتایی پێی هاتووه‌ وه‌ یاخود هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور سه‌رۆکی نه‌جومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" مه‌به‌ستی سه‌رۆک بارزانی ئه‌و سنوورانه‌یه‌ که‌ گرێدراووی ماده‌ی 140 دان، من وا تێده‌گه‌م مه‌به‌ستی کاک مه‌سعود وانه‌بوو به‌ یه‌کجاری ماده‌ی 140 جێ به‌ جێ کراوه‌ به‌ڵکۆ ئه‌وه‌ بوو پاش کشانه‌وه‌ی له‌شکه‌ری عێراقی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی گرته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ ته‌رخان نه‌گردنی داراییه‌ک بۆ به‌ندی 140 له‌ بۆدجه‌ی هه‌رێمدا کاک سه‌میر ده‌ڵێت جێ به‌ جێ کردنی ماده‌ی 140 له‌سه‌ر ئه‌و 10 میلیۆن دیناره‌ رانه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵکۆ جێ به‌ جێ کردنی برگه‌کانی ئه‌و ماده‌ زۆر گرنگتره‌ تا ئه‌و قه‌ره‌بوکردنه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 10 میلیۆن دینار هیچ ناکات بۆ هاووڵاتیه‌کی کورد. کاک سه‌میر ده‌شڵێت له‌و بروایه‌دا نییه‌ به‌ندی 140 له‌ ساڵی 2015 شدا چاره‌سه‌ر بکرێت".

Your browser doesn’t support HTML5

Samir Mohammad Nur