هه‌تا دێت و نرخی نه‌وت دێته خوارێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر له جیهاندا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا وه‌ک پـێویست ئه‌م ئاڵتونه ڕه‌شه کڕیاری نیـیه.
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت به‌پـێی ئاماری بازاڕه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریکایی بۆ 49.95 دۆلار هاتووه‌ته خوارێ و پاشان بۆ 50.23 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه. له‌وه‌تای مانگی چواری سـاڵی 2009 وه نه‌وتی ئه‌مه‌ریکایی به‌و شێوه‌یه نرخه‌که‌ی دانه‌به‌زیوه.
له ئه‌وروپاش نه‌وتی خاوی برنت به ڕێژه‌ی 6% به‌هاکه‌ی هاتووه‌ته خوارێ، ئه‌مه‌ش نزمترین ئاستێتی له ماوه‌ی 5 سـاڵ و نیوی ڕابردوودا. چاودێران ده‌ڵێن هاته سه‌ر ئه‌م ئاسته نزمه پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕووسیا ئاماری به‌رهه‌مهێنانی خۆی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاند که گه‌یشـتووه‌ته به‌رزترین ئاستی له‌وه‌تای سه‌رده‌می سۆڤێته‌وه.
به‌پـێی ئاماره‌که به ڕێژه‌ی 10.58 به‌رمیل له ڕۆژێـکدا له ڕووسیا نه‌وت به‌رهه‌مهێنراوه. ده‌ڵێن ئه‌مه له ئه‌نجامی ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر بچوکانه‌ی ناو وڵاته‌که‌یه که کۆمپانیاکانیان سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نیـن.
هه‌روه‌ها کۆمپانیای کۆنۆکۆ فیلیپـسی ئه‌مه‌ریکایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ڕایگه‌یاند که‌وا بۆ یه‌که‌م جاره نه‌وتیان له به‌شی نه‌رویژی ده‌ریای باکور دۆزیوه‌ته‌وه.
له عێراقیش گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕایگه‌یاندووه وڵاته‌که‌ی له‌وه‌تای سـاڵی 1980 وه له مانگی دوازده هه‌نارده‌ی نه‌وتی گه‌یشـتووه‌ته به‌رزترین ئاستی.
عه‌ره‌بسـتانی سعودیه‌ش ده‌ڵێت نرخی نه‌وت چه‌ند بێته خوارێ هه‌نارده‌ی نه‌وت که‌م ناکات.
ئه‌مانه هه‌موویان پـێـکه‌وه هۆکاربوون بۆ دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت. ئه‌گه‌ربێت و نرخی نه‌وت به‌و ئاسته به‌رده‌وام بێت ئه‌وا قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی داهاتیان له هه‌نارده‌کردنی نه‌وته.