فه‌رحان جه‌وهه‌ر: ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ به شێوه‌یه‌کی پێشه‌ییانه قسه ده‌ستور بکات که‌س رێگری لێ ناکات
ده‌ستور شتێکه که به که‌سێک، پارتێک وه یاخود لایه‌نێک نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڵکۆ به‌و گه‌ل و نیشتمانه‌ی که له پێناویدا داده‌رێژرێت. له کاتێکدا ده‌ستور له‌به‌ر ده‌م په‌رله‌ماندایه بۆ هه‌موارکردنه‌وه، سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له فراکسیۆنه‌کان داوای کردووه بابه‌تی ده‌ستور که‌متر له راگه‌یاندنه‌کاندا باس بکرێت.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی بابه‌تی ده‌ستور که‌متر له راگه‌یاندنه‌کاندا باس بکرێت راسته به‌ڵام مه‌به‌سته‌که‌ی ره‌نگه به خراپ لێکدارابێتهوه، مه‌به‌ستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی د‌ستور وه یاخود پرۆژی ده‌ستور نه‌بێته بابه‌تێکی سیاسی و ململانی لایه‌نه سیاسیه‌کان و گرفت بخرێته به‌رده‌م ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیار ده‌کرێت، مه‌به‌سته‌که ئه‌وه‌یه، نه‌ک قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت. کاک فه‌رحان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێ به شێوه‌یه‌کی پێشه‌ییانه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بکات که‌س رێگری لێ ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستور پرۆژه‌یه‌که بۆ وڵات داده‌رێژرێت که په‌ێوه‌ندی به تاک تاک و کوێ گشتی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه هه‌یه وه په‌ێوه‌سته به بناماکانی حوکمرانی له هه‌رێمی کوردستاندا، که‌س لاری له‌سه‌ر ئه‌وه نییه به‌و ئاراسته‌یه قسه‌ت له‌سه‌ر بکرێت".
Your browser doesn’t support HTML5