رێکخراوی ئه‌لقاعده له‌هه‌موو جیهاندا دژ به ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئه‌جه‌نگێ له‌ئێستادا ڕێکخراوی داعش سه‌ری هه‌ڵداوه و توانی جێپێی خۆی له‌عێراق و سوریادا بکاته‌وه ، ئایا ئه‌م گۆڕنکاریه له‌بوونی ڕێکخراوێکی تووندڕه و هه‌ڵگری فکری ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌ت به‌ره‌وپێشچوونه له‌کار و تاکتیکیاندا یاخوود نوێکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئهلقاعدهیه له ژێر ناوێکی که‌دا.
له‌گفتووگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا جیهاد محه‌مه‌د نوسه‌رو چاودێری سیاسی له‌وڵاتی نه‌رویج له‌وباوه‌ڕه‌دایه هه‌ردوو ریکخراوی ئه‌لقاعده و داعش یه‌ک ئه‌جندایان هه‌یه به‌ڵام جیاوازیه‌که‌یان له‌وه‌دایه داعش باوه‌ڕی به‌ده‌وڵه‌تی خلافه‌ت هه‌یه‌وه قاعده باوه‌ڕیان به‌وه‌نیه، یه‌ک ئه‌جندایان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانن کلتووری تووندڕه‌وی ئیسلامی سه‌له‌فی به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت هه‌موو ئه‌وروپاو جیهاندا بسه‌پێنن.
هه‌روها ده‌ڵێت ئه‌مریکا و ئه‌وروپا سیاسه‌تی دووڕوو به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و جیهانی سێهه‌م و ئاسیا به‌کاردێنن، به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت ئارامی نه‌بێت، جه‌نگ هه‌بێت، لهداخراوی ئه‌قڵ له‌نێو ئهوکۆمهڵگایانهدا سوودێکی یه‌جگار وه‌رده‌گرن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه پشتیوانی هه‌مو ئه‌و دیکتاتۆر و حکومه‌ته تۆتالیتارانهیان کردوه له‌وناوچانه‌دا هه‌ن.
ده‌شڵێت ڕێکخراوی داعش به‌لای وڵاتانی ئه‌مریکاو خۆرئاوا‌و گرنگ نیه ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرنگه جێبه‌جێکردنی ئه‌جندای خۆیانه، ئه‌و حوکمڕانیانه‌ی لهمووڵاتانهدا دروست ده‌بێت یاخوود لایده‌به‌ن و حوکمڕانیه‌کی نوێ دروست ده‌که‌ن سه‌رئێشه بۆ کۆمپانیا سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا دروست نه‌که‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5