ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا پێکه‌وه‌ دژایه‌تی تێرۆر ده‌که‌ن

جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ‌پرسه‌ و ماته‌می خۆی ده‌ربڕیوه‌ بۆ قوربانیانی هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی فه‌ڕه‌نسا و هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کانی به‌ ترسنۆکانه‌ و قێزه‌ون ناودێر کردن.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا بوو له هۆڵی گشتی‌ پاریس، پاش دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر شوێنه‌کانیهێرشه‌ تێرۆرکاریه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوویفه‌ڕه‌نسا که‌ 17 که‌سی تیادا کوژران.

له‌ وتاره‌که‌یدا که‌ به‌زمانه‌کانی ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسایی بڵاوده‌کرایه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ده‌شڵێت گه‌لی ئه‌مریکا به‌و ڕووداونه‌ شۆک بوو.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوانه‌ خۆته‌رخانکردنی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئازادی و ڕاستی و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی نه‌ک ڕق و کینه‌.

له‌ وتاره‌که‌یدا شاره‌وانی پاریس ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد وڵاته‌که‌ی هه‌رگیز به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر به‌هاکانی فه‌ڕه‌نسا قایل نابێت و ده‌شڵێت هێرشکردنه‌ سه‌ر پاریس جێی سه‌رنجی تایبه‌ت ده‌بێت چونکه‌ ئه‌و به‌هایانه‌ له‌ پاریسه‌وه‌ داڕێژراون.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ پاریش هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گیرێن چونکه‌ ئه‌مریکا شاندێکی ئاست به‌رزی نه‌نارد بۆ به‌شداریکردن له‌و خۆپیشاندانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ پاریس دژی تێرۆریزم کرا. له‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌دا زیاتر له‌ 40 ڕێبه‌ری وڵاتانی جیهان و زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن که‌سیش به‌شدارییان تیادا کرد.

له‌ وتاره‌که‌یدا به‌ڕێز کیری جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا پێکڕا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ دژایه‌تی کردنی تێرۆریزم و فه‌ڕه‌نساش به‌ دێرین ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ناودێر ده‌کات.