ئه‌ودۆخه‌ی له‌ئێستادا له‌نیوان پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی هاتوه‌ته ئاراوه و لایه‌نه‌کان یه‌کتر به‌نه‌بوونی مووچه توومه‌تبار ده‌که‌ن، کێشه‌کانی هه‌رێم و هاوڵاتیانی قووڵترکردوه‌ته‌وه.
له‌گفتووگۆیه‌کدا پارێزه‌ر و چاودێری سیاسی بژار ته‌ها خه‌لیل بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ڕۆژگار ده‌ری خست ئه‌م پارتانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵتدابوون هێنده‌ی سه‌رقاڵی بازارگه‌رمیی کۆمپانیا تایبه‌ته‌کانی خۆیان بوون هێنده نه‌یانتوانیوه هیج کارێک بۆ کۆمه‌ڵگا بکه‌ن.
ده‌شڵێت: په‌رله‌مانی کوردستان په‌رله‌مانی پارته‌کانه نه‌ک په‌رله‌مانی نیشتمانی، ئه‌گه‌ر نا بابکرێته مه‌رج ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێت به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌ست له‌پارته‌که‌ی خۆی بکێشێته‌وه.
ده‌شڵێت به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کان هۆکاره بۆ یه‌کنه‌خسته‌نوه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت، کار گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی له‌کاتێکدا هێزی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان شه‌ڕی داعش ئه‌کات، به‌رپرسه‌کانی پارته‌کان بازرگانیان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌ی داعش به‌رده‌وام بوه.
ده‌رباره‌ی چوونی به‌ره‌ی ئۆپۆزسێۆن بۆ ناو ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت: ده‌بێت ئۆپۆزسێۆن له‌به‌ره‌ی گه‌لدا بێت، جێگای تیاڕامان و وه‌ستانه سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسێۆن له‌ژووره تاریکه‌کاندا کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رانی پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌که‌ن، به‌ره‌ی میلله‌ت داوای شه‌فافیه‌تی ده‌کرد به‌ڵام هێشتا ئه‌و شه‌فافیه‌ته به‌مانا ڕاستیه‌که‌ی نیه.
Your browser doesn’t support HTML5