حیسام ده‌ست پیش: راوێژکارانی نه‌وه‌ی نوێ دوورن له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و ستراتیژیانه‌

Hisam Dastpeysh

حیسام ده‌ست پیش: راوێژکارانی نه‌وه‌ی نوێ دوورن له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و ستراتیژیانه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر له‌و کاته‌ی ده‌ستی به‌ کار کردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ گێژاوه‌ و ته‌نگه‌ژه‌دا بوه‌ و تا ئێستاش ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وامن. ئێستاکه‌ باس له‌ ئه‌جندا وه‌ یاخود کارنامه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌کرێت گوایه‌ روبه‌رووی هه‌رێمه‌.

حیسام ده‌ست پیش شرۆڤه‌کار و مامۆستای پێشینی زانکۆێ سه‌لاحه‌دین سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیه‌ی که‌ له‌ سه‌ر فه‌ێس بوکه‌که‌ێدا باس ده‌کات گوایه‌ روبه‌رووی هه‌رێمه‌ ده‌ڵێت" هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ بابه‌تێکی نوێ نییه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ئێستا هێناوه‌ته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ وه‌ یاخود به‌ ئه‌نجامی بگه‌ێنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه‌ وه‌کو داعش له‌ ناوچه‌که‌دا. کاک حیسام ده‌ڵی ئه‌م ئه‌جندایه‌ ده‌کرێ له‌ دوو ره‌هه‌نده‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، یه‌کم ئه‌وه‌ی هه‌وڵێکی جدی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان په‌ێوه‌ست به‌ یه‌کێک له‌و هاو کێشه‌ سیاسیانه‌ بکرێت که‌ له‌ ناوچه‌که‌دایه‌(کێشه‌ی شیعه‌ و سوننه‌) وه‌ دوه‌مین ئه‌جندایان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و توانایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ بهێننه‌ خوارترین ئاستی خۆێ بۆ ئه‌وه‌ی کیانی باشوری کوردستان نه‌توانی ململانیه‌ک له‌ ناوچه‌که‌دا بۆ خۆێ ساز بکات، یان ئه‌ساسا ببێ به‌ مه‌کۆیه‌ک که‌ ئه‌و ململانیانه‌ بتوانی له‌وێدا به‌ قازانجی کورد ته‌وا بێت. کاک حیسام سه‌باره‌ت به‌ به‌شێک له‌ راوێژکارانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌شێکی ئه‌و نه‌وه‌ نوێیه‌ که‌ هاتوه‌ته‌ ناو گه‌مه‌ی سیاسی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی دووره‌ روانێکی جدی هه‌بێ، دووره‌ له‌ ئه‌زمونه‌وه‌ که‌ نه‌وه‌ی رابوردوو هه‌یه‌تی و دووره‌ له‌ خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ستراتیژیانه‌".

Your browser doesn’t support HTML5

Hisam Dastpesh