شاندێکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا له‌ کوبایه‌

شاندێکی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا به‌ ئه‌رکێکی هاوشێوه‌ی ئه‌رکی دیپلۆماسی گه‌یشته‌ کوبا. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ دووهه‌م ڕۆژی ئه‌و گه‌شته‌ سێ ڕۆژییه‌ بوو.

ئه‌م شانده‌ی کۆنگرێس ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ کوبا، واته‌ ماوه‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕایگه‌یاند واشنتۆن کار ده‌کات به‌ ئاڕاسته‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هاڤانادا.

سیناتۆر پاتریک له‌هی، نوێنه‌ری ستانی ڤه‌رمۆنت ده‌ڵێت ئێمه‌ گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاومان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌ده‌ی کردووه‌ و ده‌شڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی کوبا قسه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چۆن له‌م په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌ڕوانن و داهاتوو چۆن ده‌بێت.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرت له‌سه‌ر کوبا