مێزگرد: هه‌رێمی کوردستان و قه‌یرانی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن

له‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌کدا بووبێت سه‌رکرده‌ سیاسیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق جه‌خت له‌ یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی ده‌که‌ن له‌ناو ماڵی کورددا.

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

به‌ڵام هه‌ر ته‌نها به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا ده‌سبه‌جێ ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێر ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ماڵی کورد په‌ڕته‌وازه‌ و شپرزه‌یه‌، هیچ کاتێکی تر ئاوه‌ها نه‌بووه‌، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت ناکۆکیه‌کان و بێ متمانه‌یی قوڵ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ هیچ سه‌روه‌ختێکی تردا وه‌ها نه‌بووه‌.

میوانه‌کانی مێزگرد:

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی: کاریگه‌ریی ولاتانی دراوسێ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان وه‌ها ده‌کات نێوه‌ندی بڕیاردان له‌ هه‌رێم لاواز بێت و نه‌توانێت ئاڕاسته‌ی بڕیاره‌کانی خۆی دیار بکات.

مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕی ستانده‌رد: بینیمان ته‌واوی دامه‌زراوه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئێجگار له‌رزۆکن و تێنه‌گه‌یشتنیش له‌ ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌که‌ وه‌های کردووه‌ به‌رده‌وام ناکۆکی ئاماده‌یی هه‌بێت.

پێشتر که‌ باس له‌ پێکهێنانی کابینه‌ی 8 ده‌کرا و جه‌خت له‌ کابینه‌یه‌کی بنکه‌ فراوان ده‌کرایه‌وه‌، به‌و مه‌به‌سته‌ بووه‌ سه‌قامگیریه‌کی سیاسی و ئابوری له‌ هه‌رێمه‌که‌دا بهێنرێته‌ ئاراوه‌.

مه‌سعود عه‌بدولخالق

کابینه‌ی بنکه‌ فراوان پێکهێنرا، به‌ڵام هاوکات قه‌یرانه‌کان فراوانتر بوون به‌شیوه‌یه‌ک ئێستا له‌وه‌ ده‌چێت هه‌ر وه‌زاره‌تێکی له‌م کابینه‌یه‌دا به‌ به‌رنامه‌یه‌ک و په‌یڕه‌وێکی تایبه‌ت به‌ حیزبه‌که‌ی خۆی کار بکات نه‌ک کارنامه‌یه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی بێت.

شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش که‌لێنه‌کانی زیاتر کردووه‌ نه‌ک بیانڕه‌وێنێته‌وه‌ و ئێستاش ئه‌م جیاوازیانه‌ به‌ ئاشکرایانه‌ له‌ زمانی میدیای لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا دیارن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

Your browser doesn’t support HTML5

مێزگرد: هه‌رێمی کوردستان و قه‌یرانی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن