حاتم مه‌نبه‌ری: داوای لێبۆردن کارێکه‌ که‌ هه‌موو ئه‌بێ بیکه‌ن وه‌ هیچیش له‌ بایه‌خ و پرستیژ و پرینسیپی ئه‌و حیزبه‌ که‌م ناکاته‌وه‌

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری: داوای لێبۆردن کارێکه‌ که‌ هه‌موو ئه‌بێ بیکه‌ن وه‌ هیچیش له‌ بایه‌خ و پرستیژ و پرینسیپی ئه‌و حیزبه‌ که‌م ناکاته‌وه‌

سه‌ره‌ رای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌ و هه‌وڵانه‌ی که‌ تا ئێستا بۆ نزدیکبوونه‌وه‌ی پارته‌کانی‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دراوه‌ و ده‌ر ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆێ لێ نه‌که‌وتوه‌ته‌وه‌‌، هه‌وڵه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامن.

حاتم مه‌نبه‌ری نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگ ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ کۆنفرانسی ئاشته‌وایی بۆ رۆژهه‌ڵات له‌ سوید ده‌ڵێت" ئه‌و کاره‌ که‌ به‌ هیمه‌تی هێمن سه‌یدی و کۆمه‌ڵی که‌سانێکی تر بوو، کارێک بوو که‌ سه‌ری گرت و هه‌نگاوێکی باش و به‌ که‌ڵک بوو. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ راسته‌ لایه‌نی کوردی له‌سه‌ر شتی زۆر زۆر که‌م بایه‌خ و نه‌ گرنگ له‌گه‌ڵ یه‌ک ناکۆک ئه‌بێت و ته‌نانه‌ت شه‌رێش ده‌کات وه‌ یه‌کجار زه‌حمه‌ته‌ ئاسه‌واری ئه‌و گرژیه‌ی ناویان که‌م بکرێته‌وه‌ و بێنه‌ ده‌وری یه‌ک، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دڵ ره‌شترین و نا ئینسانترین دوژمنانی کوردا زۆر ساکار، زۆر ساده‌ له‌ ئاستی ئاشتبۆنه‌وه‌ش نزدیک ده‌بنه‌وه‌. کاک حاتم سه‌باره‌ت به‌ داوای لێبۆردن له‌ به‌رامبه‌ر شه‌ری ناوخۆێ ساڵانی رابوردوو، ده‌لێت داوای لێبۆردن کارێکه‌ که‌ هه‌موو ئه‌بێ بیکه‌ن وه‌ هیچیش له‌ بایه‌خ و پرستیژ و پرینسیپی ئه‌و حیزبه‌ که‌م ناکاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌وره‌تری ده‌کات".

Your browser doesn’t support HTML5

Hatim Manbari