وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی زیاتر له 20 وڵات له به‌ریتانیا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌کان و هه‌روه‌هاش ستراتیژیه‌ته‌کانی هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شکست پێهێنانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کۆبوونه‌وه‌ی پێشتری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له مانگی 12 بوو وه تیایدا ژماره‌یه‌ک بڕیار دران له‌وانه؛ پێکهێنانی هێزی سه‌ربازی عێراق ، کۆتاییهێنان به دزه‌کردنی جه‌نگاوه‌رانی بیانی، بڕینی دارایی له توندڕه‌وان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژی توندڕه‌وان و دابینکردنی پێداویستیه مرۆڤایه‌تیه‌کان و هه‌روه‌هاش چاره‌سه‌رکردنی کێشه مرۆڤایه‌تیه‌کانیش.
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه نیشانی ده‌دات که ستراتیژیه‌تی پێشوو پێده‌چێت سه‌رکه‌وتوو نه‌بووبێت هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له سوریاشدا به‌هۆی بۆردومانه‌کانه‌وه لاواز بووبێت به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه که ناوی لێبنرێت تێکشکاندنی ئه‌م ڕێکخراوه و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی پێشوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌گه‌ر شکستی نه‌خواردبێت ئه‌وا ده‌کرێت بگوترێت ستراتیژیه‌تێکی لاواز بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا ئه‌رکی عێراق ئه‌وه‌یه ببێته وڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌رگیز ئه‌وه له ده‌وڵه‌تی عێراق ڕانابینێت تا ببێته وڵاتێکی دامه‌زراوه‌یی و ئه‌گه‌ریش توانی ئه‌وه بکات ئه‌وا پێویسته ببێته خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی ئاسایشی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
Your browser doesn’t support HTML5