کۆماری کوردستان له 22ی مانگی 1ی ساڵی 1946 دامه‌زرا، دووهه‌م ده‌وڵه‌تی کوردی بوو له‌سه‌ده‌ی بیستدا دامه‌زرێت، مێژوویه‌کی پڕله‌سه‌روه‌ری و خه‌باتی بۆ گه‌لی کورد به‌جێهێشت.
دامه‌زراندی کۆماری کوردستان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دوای شه‌ڕی جیهانی دوهه‌م، چهیوایهکی بۆ کوورد هێنایه ئاراوه؟ له‌ئه‌زموونی دامه‌زراندنی ئه‌و کۆماره‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 11 مانگ بوو، نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی و سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌م سه‌روه‌خته چی فێرده‌بن؟ ئه‌گه‌ر له‌م کاته‌دا هه‌لومه‌رجێک بێته پێشه‌وه بۆ دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێک، ئایا سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت؟ یاخوود وه‌ک کۆماری کوردستان بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌بێت و دوژمنانی کورد هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌به‌ن؟ ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆیه‌کی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی پارتی دیمکراتی کوردستانی ئێران و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان.
له‌پاریسه‌وه حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی ده‌ڵێت: بهرلهدامهزراندی کۆماری کوردستان، کورد خه‌باتێکی درێژخایانی پڕله‌خوێن و قووربانیدانی هه‌بوه، به‌ڵام هیچیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێک بتوانن کیانێکی کوردی درووستکه‌ن. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ئاکامی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م بۆشایی ده‌سه‌ڵات دروست بوو، کوردی ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌مێژبوو بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی کاریان ده‌کرد، خه‌ڵکه‌که ئامادیی و ویستیی نه‌ته‌وایه‌تیی هه‌بوو، توانیان کۆماری کوردستان له‌کوردستانی رۆژهه‌ڵات دامه‌زرێنن. به‌ڵام مه‌خابن فاکته‌ری دهرهوکی و ناوخۆیی بوونه هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌زموونی ئه‌و کۆماره.
Your browser doesn’t support HTML5