دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی: عه‌بادی له ژێر فیشاری ئێران ویستی کورد له‌م کۆنفرانسه ده‌ر بهاوێژرێ
پشت گوێ خستن و دوور راگرتنی کورد له کۆنفرانسی دژه تیرۆری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له له‌ندن، کوردی نگران کردووه له ده‌مێکدا کورد رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌کی ده‌بینێت له دژی ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستیه‌دا.
دکتۆر ئیدریس ئه‌حمه‌دی لێکۆڵه‌ر و مامۆستای زانکۆێ ستۆکهۆڵم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌ڵێت" پێموایه حکومه‌تی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی وه ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆێ له ژێر فیشاری ئێران‌دا ویستویانه کورد له‌م کۆنفرانسه‌دا ده‌ر بهاوێژرێ وه هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌سه‌ر (ئه‌رزی واقع) هێزی پێشمه‌رگه‌یه که به‌رامبه‌ر به داعش راوه‌ستاوه وه گورزی کوشندده له داعش ده‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه ئێمه ده‌بینین که له رۆژئاوا باس له‌وه ئه‌کرێ که پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه ئێستا کورده که ده‌توانێت ده‌ورێکی کاریگه‌ر بگێڕێت وه راسته‌وخۆ یا نه راسته‌وخۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژئاوا بپارێزێ وه بێگومان خامنه‌یی ئه‌بێ زۆر له‌مه نیگه‌ران بێ که بیرۆکه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یدا بچه‌سپێ، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کان له‌م کۆنفرانسه‌دا بهاوێژن. دکتۆر ئیدریس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت گومانی تێدا نییه که به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له ناوچه‌که‌دا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له چاودێرانی ئه‌مه‌ریکی بۆ خۆیان ده‌ڵێن که حکومتی ئه‌مه‌ریکا به تاێبه‌تی له‌و کاته‌ی ئۆباما هاتوه‌ته سه‌ر کار توانای ئه‌وه‌ی نییه که دۆست و دوژمن له یه‌ک جیا کاته‌وه".
Your browser doesn’t support HTML5