شوان مه‌حه‌مه‌د: مه‌لا کرێکار یان رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی نه‌درێت یان ئه‌گه‌ر گه‌رایه‌وه دادگایی بکرێت
مه‌لا کرێکار، مه‌لای داوا کراو له هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی ئه‌نسار ئیسلام، پاش دوو ساڵ ئه‌مرۆ له زیندانێکی وڵاتی نۆ‌رویژ ئازاد کرا. ئاخۆ مه‌لا له نۆ‌رویژ ده‌مێنیته‌وه یان به نیازی گه‌رانه‌وه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان؟
شوان مه‌حه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری سپی میدیا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت"هه‌ندی ده‌نگ و باس هه‌یه له که‌س و کاره‌کانیه‌وه که باس له‌وه ئه‌که‌ن که ئه‌یه‌وێ بگه‌رێته‌وه بۆ کوردستان، تا ئێستا دیار نییه، به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام نییم دادگاکانی ئه‌وروپا و دادگاکانی نۆرویژی به‌مه وازی لێ بێنن یان ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی نۆ‌رویژ به‌مه واز لێ بێنی، له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بیخه‌نه ژێر به زۆره مله‌ی مانه‌وه‌ی له شوێنێکدا، به‌ڵام له رۆژانی داهاتوو روون ده‌بێته‌وه. کاک شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من قه‌ناعه‌تم وایه حکومه‌تی هه‌رێم زۆر راستگۆیانه و راشکاوانه وه پارته‌کان به تاێبه‌تی پارتی و یه‌کێیتی راشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆیان دهربرن له‌سه‌ر ئه‌مه وه هه‌ڵوێسته‌که‌یان سیاسی نه‌بێ، یاسایی بێ. کاک شوان ده‌شڵێت مه‌لا کرێکار یان رێگه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی نه‌درێت یان ئه‌گه‌ر گه‌رایه‌وه دادگایی بکرێت".
Your browser doesn’t support HTML5