دکتۆر ساران ئازه‌ر: یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ئه‌ركێکی مرۆییه
له هه‌فته‌کانی رابوردوودا تیمێک له که‌نه‌داوه به سه‌رپه‌رشتی دکتۆر سارین ئازه‌ر سه‌ردانی ئۆردوگای په‌نابه‌رانی کورده‌کانی رۆژئاوای له تورکیای کرد و 250 کێلۆ ده‌رمانیان پێ بوو به‌ڵام له گومرگی ئیستامبول ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
دکتۆر ساران ئازه‌ر پزشک و به‌رێوه‌به‌ری سازمانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له که‌نه‌دا له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" مه‌به‌سه‌ت له سه‌ردانه‌که‌مان بۆ کامپی په‌نابه‌ره‌کان له تورکیا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستیه‌کان و بار و دۆخی په‌نابه‌ره‌کانی رۆژئاوا بوو که ئێستاکه له باکوری کوردستان ده‌ژێن وه به پێی توانا یارمه‌تی ده‌ر بین بۆ به جێ هێنانی ئه‌و پێیداویستیانه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه په‌نابه‌رانه‌ی له کامپه‌کاندا ده‌ژێن. دکتۆر ساران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه ماوه‌ی 8 سالێکه خه‌باتی مرۆیی ده‌که‌ێن له کامپی په‌نابه‌ره‌کان چ له باشور وه چ له به‌شه‌کانی تری کوردستان وه زۆربه‌ی کارمان له‌سه‌ر کاروباری ته‌ندرووستی بوه و هه‌وڵمان ئه‌وه بوه که دکتۆر و په‌ره‌ستار و ده‌رمان بێنین و بتوانین له‌و کامپانه‌دا خزمه‌تی ته‌ندرووستی بکه‌ێن وه ئه‌و سه‌ردانه‌شمان وابو و نزیکه‌ی 250 کغم ده‌رمانان پێی بوو، که به داخه‌وه ده‌ربازی سنوری تورکیا بوین له گومرگی ئیستامبول ده‌رمانه‌کانمان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو و هه‌تا ئه‌مرۆش هه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ێن تاکو بتوانین ده‌رمانه‌کاندا له گومرگ ده‌ر بێنین".
Your browser doesn’t support HTML5