مه‌سعود مه‌ناف: سه‌رۆک وه‌زیری نوێ یونان دۆستایه‌تیه‌کی نزدیکی له‌گه‌ڵ کوردا هه‌یه و له ئاێینده‌دا گرنگیه‌کی زۆر هه‌یه
راسته گه‌لی یۆنان و زۆری حکومه‌ته‌کانی دۆستی کورد بوونه به‌ڵام هاتنه سه‌ر کاری که‌سێک وه‌کو Alexis Tsipras سه‌رۆک وه‌زیرێکی چه‌پ گه‌را، چ گرنگیه‌کی بۆ کورد هه‌یه؟
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه و دیاره پارته‌که‌ی ئه‌لیکسس تسیپراس په‌ێوه‌ندیه‌کی پته‌وی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه چه‌په‌کانی تورکیا و لایه‌نه چه‌په‌کانی به گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئه‌وروپا وه به تایبه‌تی به کێشه‌ی کورد نزدیکیهکی هه‌یه و پارته‌که‌ی به‌شێک بوه له‌و پارته چه‌پانه‌ی سه‌ردانی سنوره‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ رۆژئاوای کوردستانیان کردبوو. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری هه‌یه به هۆێ ئه‌و پهێوندیه راسته‌وخۆ و ئۆرگانیکه‌ی که له نێوان پارتی سیریزای ئه‌لیکسس و پارتی هه‌ده‌په هه‌یه. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌و پارته‌یTsipras له ئاێینده‌دا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، له یه‌کێیتی ئه‌وروپا کاریگه‌ری ده‌بێت وه کوتله‌یه‌کی به هێزی چه‌په‌کانیش له ئه‌وروپادا هه‌یه لایه‌نگیری مافه‌کانی کوردانه و له هه‌ر پلاتفۆرمێکدا که بویان گونجابی پشتێوانیان کردووه و هه‌وڵیان داوه کمسیۆنی ئه‌وروپا و بریار ده‌رانی یه‌کێیتی ئه‌وروپا ووشیار که‌نه‌وه که گوشارێکی زۆرتر بخاته سه‌ر تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی کورد جێ به جێ بکات".
Your browser doesn’t support HTML5