ڕۆژنامه‌یه‌کی ناسراوی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئاژانسه‌کانی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایل له مانگی فوریه 2008 پێکه‌وه کاریان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی باڵای حیزب ئه‌للا له دمشقێ بکوژن.
ڕاپۆرتێک له ڕۆژنامه‌ی واشنگتن پۆست Washington Postدا، وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ناونه‌هێنراوی پێشووی زانیاری نه‌هێنی دێنێته‌وه، که کوتیان سی ئای ئه‌ی و موساد پێکه‌وه هاوکاریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی پێ و شوێنی عیماد موغهنیه، فه‌رمانده‌ی کرداره‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی حیزب ئه‌للا، بدۆزنه‌وه و بیکوژن.
ڕاپۆرته‌که کوتی ته‌قینه‌وه‌که له ڕێگای دووره‌وه ئه‌ویش له لایه‌ن کارمه‌ندانی موساد له تێل ئاڤیڤ ڕا ته‌قینرایه‌وه که ئه‌و کارمه‌ندانه له گه‌ڵ کارمه‌ندانی سی ئای ئه‌ی له پێوه‌ندی دابوون و به دوای پێ و شوێنی موغهنیه بوون.
واشنگتن پۆست کوتی ئه‌وپه‌ڕی هاوکاری نزیکی نیوان ده‌زگاکانی زانیاری نه‌هێنی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایل گرنگی ئامانجه‌که نیشان ده‌دات که گومانی لێده‌کرا له پشتی رفاندنی بارمته‌کانی ڕۆژئاوا له لوبنان له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1980 و هه‌روه‌ها ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرایل له ئارژانتین له 1992 بوو که 20 که‌س تێیدا کوژران.
ڕۆژنامه‌که کوتی، له کاتی کوژرانی موغهنیه، ده‌ستی له کوشتنی سه‌دان ئه‌مه‌ریکی له نیویان دا هه‌شت ئه‌فسه‌ری سی ئای ئه‌ی دا بووه.
کاربه‌ده‌ستێکی پێشووی سیخوری کوتی وه‌رگرتنی ده‌ستووری کوشتی موغهنیه پڕۆسه‌یه‌کی زۆر سه‌خت و تاقه‌ت پڕۆکین بوو که پیویست بوو نیشان بدات ئه‌و فه‌رمانده‌یه هه‌ره‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر ئه‌مریکی کانه.
ڕۆژنامه‌که کوتی ده‌ستور بۆ کوشتنی موغهنیه، له وڵاتێک که ئه‌مه‌ریکا له گه‌لی له شه‌ڕ دا نه‌بوو پێویستی به واژۆکانی سه‌رۆک بۆش، وه‌زیری داد، به‌ڕێوه‌ری زانیاری نه‌هینی ولات، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ئافیسی ڕاوێژکاری قانوونی له وه‌زاره‌تی داد دا هه‌بوو.