له‌تیف فاتح: داعش ده‌یه‌وی شکه‌ستی کۆبانی له که‌رکوک بکاته‌وه
له دوو رۆژی رابوردوودا رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێڕشه‌کانی بۆ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکوک چرتر کردوه‌ته‌وه که زیانیکی گیانی زۆری لێ که‌وتوه‌ته‌وه. ئاخۆ ئه‌مه هه‌وڵێکی داعشه بۆ داپۆشینی شکه‌سته‌که‌ی له کۆبانی؟
رۆژنامه‌وان له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" داعش دووای شکه‌ستیان له کۆبانی، هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابوردوودا هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا که له شوێنی تر تۆڵه بکه‌نه‌وه، که‌رکوک یه‌کێک له ئامانجه‌کانیان بوو. کاک له‌تیف هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئامانجی گرتنی که‌رکوک وه یاخود تێکدانی بار‌و دۆخی که‌رکوک ئه‌وه بوو، هه‌م ئه‌و شکه‌سته‌ی کۆبانی داپۆشن وه هه‌م زیانێکی گه‌وره به‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ێنن و له شوێنێک بده‌ن زیانێکی گه‌وره‌ی به‌ر که‌وێ و له رووی میدیاییه‌وه ناوبانگێکی گه‌وره په‌ێدا کا. سه‌باره‌ت به‌و ژماره‌ی له پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌کان کوژراوون کاک فاتح ده‌ڵێت من لام وایه به‌شێکی په‌ێوه‌ندی به هه‌ندێک له که‌م و کۆری هێزی پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، که ژووری سه‌رپه‌رشتی کرداره له‌شکه‌ریه‌کانی نییه، جۆرێک که سیمای (حیزبی) بوون به هێزه‌کانه‌وه دیاره وه په‌ێوه‌ندی نێوان یه‌که سه‌ربازیه‌کان وه‌ک پێیویست نییه".
Your browser doesn’t support HTML5