فه‌رمانده‌یه‌کی میحوه‌ری که‌رکوک سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌دوێت

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ شـاری که‌رکوک سـازکرا به‌ به‌شـداری کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری فه‌رمانده‌ی گشـتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان و نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک و که‌مال که‌رکوکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردسـتان و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پـیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ که‌رکوک سـازکرا و له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ک له‌ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم و شێخ جه‌عفه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70 و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیـیه‌کانی قۆڵی که‌رکوک تیایدا به‌شـداریـیان کرد.

سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وانه‌ و ڕه‌وشی به‌ره‌کانی قۆڵی که‌رکوک حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی وتووێژی له‌گه‌ڵ وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی هێزی پـێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری که‌رکوک کرد‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی وه‌ستا ڕه‌سوڵ