ئاریز ئه‌نده‌ریاری: کورد خاوه‌ن ئه‌زمۆنه‌ و شه‌ری ره‌وانی داعشیش کاریگه‌ری ئه‌وهای نه‌بوه‌ و ناشتوانی ببێت

ئارێز ئه‌نده‌ریاری

ئاریز ئه‌نده‌ریاری: کورد خاوه‌ن ئه‌زمۆنه‌ و شه‌ری ره‌وانی داعشیش کاریگه‌ری ئه‌وهای نه‌بوه‌ و ناشتوانی ببێت

بێگومان شه‌ری ره‌وانی یه‌کێک له‌و ئامرازانه‌یه‌ وه‌ یاخود رێگایانه‌یه‌ بۆ کارکردنه‌ سه‌ر هه‌ست و ره‌وشی مرۆڤ وه‌ یاخود هاووڵاتیان بۆ ئاسانکردن له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان. رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش بێجگه‌ له‌ شه‌ری به‌ره‌کانی جه‌نگ ئه‌و جۆره‌ تاکتیک و ره‌وشه‌ی به‌ کار هێناوه‌. داعش تا چه‌ند له‌و کاره‌دا سه‌رکه‌وتووه‌ بوه‌.

ئارێز ئه‌نده‌ریاری چاودێر و لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ بۆچوونی من ئه‌م تاکتیکه‌ی گروپی داعش هیچ کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆێ نابێت له‌سه‌ر شه‌رکه،‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بتوانێ هاوسه‌نگی شه‌رکه‌ بگۆرێ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوێدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌ ده‌یان ساڵ پێش ئه‌وه‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی گه‌لیک شه‌ری ساێکۆلوژی و ده‌روونی کردووه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رده‌سته‌کانی کوردستانه‌وه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد کراوه‌. کاک ئارێز سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری ئه‌و شه‌ره‌ ره‌وانیه‌ که‌ به‌ چیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ ده‌ڵێت لێره‌دا گرێدراوی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ خوێندنه‌وه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ رۆێ ساێکۆلۆژیه‌وه‌ یاخود بۆ ئه‌و هێزه‌ی که‌ شه‌ر ئه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌وان چه‌نده، له‌ ئاستی پێناسه‌ی تۆ زانیار تۆ له‌سه‌ر ئه‌وان چه‌نده‌‌ و خاڵه‌ لاوازه‌کانیان چه‌نده‌. کاک ئارێز ده‌شڵێت راسته‌ داعش توانیوه‌تی له‌ هه‌ندی که‌سی پرۆفیشناڵ که‌ڵک وه‌ربگرێت بۆ درووستکردنی کۆمه‌ڵێک ڤیدیۆ و کۆمه‌ڵێک کلیپ که‌ کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌رفراوانی هه‌بوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌بوه‌، کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ رێژه‌یه‌کی ئه‌وها نه‌بوه‌ و ناشتوانی بێبێت، داعش له‌ سه‌دا سه‌د ناتوانێ به‌ شێوازه‌یه‌کی ساێکۆلوژیانه‌ چۆک به‌ گه‌لی کورد دا بنێ ".

Your browser doesn’t support HTML5

Arêz Andaryari