هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی: هێشتا رۆحێکی په‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگیرانه‌ی دیموکراتیک له نێو هێزه کوردیه‌کاندا نییه
نه‌بوونی یه‌کرێزی، یه‌کێیتی و هاوده‌نگی له نێوان کوردا تا ئێستا یه‌کێک له هه‌ره ده‌رده کوشنددهکانیهتی. ئه‌مرۆ که کورد به هه‌موو هێز ۆ لایه‌نه‌کانیه‌وه روبه‌رووی دوژمنێکی هاوبه‌شن که ئه‌وه‌ش رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه، هۆێ چییه که بگره فه‌رمانده‌یه‌ک وه‌کو موراد قه‌ره‌ییڵان فه‌رماندی گشتی هه‌په‌گه ئاماژه‌ش پێی ده‌کات که ئه‌م هێزانه به فه‌رمانده و فه‌رمانی جیاواز کار ده‌که‌ن؟
رۆژنامه‌وان هیوا گوڵ مه‌حه‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به داخه‌وه کێشه‌ی کورد ئه‌وه‌یه هیچ کاتێک به رابوردووی خوێدا نه‌چۆته‌وه، ئه‌و هه‌ڵه و که‌م و کۆریانه‌ی که ئێمه له رابوردوودا کردومانه، یان له بیری ده‌که‌ن یان به به‌رده‌وامی دووباره ده‌بێته‌وه. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و که‌م و کۆریانهش ئه‌وه‌یه که کورد هه‌تاکو ئێستا هاوبه‌شیه‌کی نییه له هیچ بوارێک‌دا، نه له بواری سه‌ربازی، نه له بواری سیاسی، نه له بواری دیپلۆماسی، نه له بواری ئابوری وه نه له بواره‌کانی دیکه‌دا، که ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌و هێز و تاقه‌ت و توانایه کورد هه‌یه‌تی نه‌توانی به‌و شێوه‌یه‌ی که پێویسته له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دیکه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌کانی دیکه‌وه حیسابی بۆ بکرێ وه هه‌ر به‌م شیوه‌یه‌ش له نێو خۆێ کوردستاندا
زیانی به کورد گه‌یاندووه وه بوه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی هێزه‌کان، لایه‌نه‌کان،پارته‌کان، گروپه‌کان وه چه‌کداره‌کان نه‌توانن به یه‌که‌وه هاو ئاههنگیکیان هه‌بێ یان بتوانن به یه‌که‌وه هاو خه‌باتیان هه‌بێت. کاک هیوا ده‌شڵێت هۆێ نه‌بوونی ئه‌و هاو ئاهه‌نگی و هاو خهباتیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا رۆحی نه‌ته‌وه‌یی، رۆحێکی په‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕشگیرانه‌ی دیموکراتیک له نێو هێزه کوردیه‌کاندا نییه".
Your browser doesn’t support HTML5