دکتۆر خالید خه‌یاتی: قه‌ره‌ییڵان مافی خۆیه‌ ئه‌و گله‌ییه‌ بکات

Dr.Khalid Khayati دکتۆر خالید خه‌یاتی

دکتۆر خالید خه‌یاتی: قه‌ره‌ییڵان مافی خۆیه‌ ئه‌و گله‌ییه‌ بکات

سه‌ره‌ رای ئه‌و یه‌ک نه‌گرتن و جیاوازیه‌ی که‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا له‌ ئارادایه‌، داعش وای کرد گه‌ریلا و شه‌رڤان به‌ هانای پێشمه‌رگه‌ بگات و پێشمه‌رگه‌ش به‌ هانی گه‌ریلا و شه‌رڤانان بگات. ئێستاکه‌ ئه‌و گله‌ییه‌ وه‌ یاخود ئه‌و ره‌خنه‌ هه‌یه‌ که‌ دان به‌ بوونی گه‌ریلاکان له‌به‌ره‌ جیاوازه‌کاندا نانرێت.

Murat Karayilan

دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ لینگشۆپینگ له‌ سوید له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و گله‌ییانه‌ی که‌ ئێستاکه‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه‌ ‌بێ، ئه‌و گله‌ییانه‌ جێگای سه‌رنجن، جێگای تێگه‌یشتنن، ئه‌وه‌ی له‌ راستیدا ئه‌و گله‌ییانه‌‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌کاته‌وه‌‌ به‌ تاێبه‌ت له‌م کاتانه‌دا ئه‌ویه‌ که‌ ئێمه‌ ناتوانین بڵێن‌ کورد خاوه‌ن ستراتیژیه‌تیکی به‌رگری روون بوو. کاک خالید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌شداریکردنی گه‌ریلاکان وه‌ یاخود شه‌رڤانان له‌ باشوری کوردستان کارێکی شاراوه‌ نییه‌، ئه‌مرۆ هه‌موو دونیا ده‌زانێ که‌ هێزه‌کانی کوردی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌و شه‌رانه‌دا به‌شدارن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن، شتێک بۆ شاردنه‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام لێره‌دا دوو مه‌سه‌له‌ هه‌یه که‌ پێو‌یسته‌ ئاماژه‌ی پێی بکردرێ، یه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ میدیای کوردی به‌ گشتی به‌ ئینتمایه‌کی حیزبی دا ده‌روا وه‌ یه‌ک له‌وانه‌ میدیای خودی په‌که‌که‌ش، واته‌ ته‌وای ئه‌و میدیایانه‌ی که‌ به‌ پارته‌کانه‌وه‌ به‌ستراوونه‌ته‌وه‌ به‌ شێوازێک دوورن له‌وه‌ی هیما وه‌ یاخود ئینتمایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێ، خاڵ دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ موردا قه‌ره‌ییڵان که‌ یه‌كیک له‌ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌یه‌ و که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و له‌ ناو هاووڵاتیاندا رێزی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه،‌ ئه‌وه‌ مافی خۆیه‌تی ئه‌و گله‌ییه‌ بکات وه‌ ئه‌و داواییه‌ی له‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌بێ که‌ ئه‌وان هاوکاری ده‌که‌ن".

Your browser doesn’t support HTML5

Dr.Khalid Khayati