هادی سۆفیزاده: به‌رهه‌مه‌کانی شورشی گه‌لانی ئێران به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌روانیه‌کان بوو
له پێشوازی ساڵیادی شۆرشی گه‌لانی ئێران، مرۆڤ له کوێه‌وه دست پێده‌کات، خۆشی یادکردنه‌وه‌ی سه‌رنگونکردنی رژێمیکی سته‌مکاری تۆتالیتاری شاهنشاهیه‌تی وه یاخود هاتنه سه‌ر کاری رژێمیکی ئاخوندی ده‌یان به‌رامبه‌ر سته‌مگه‌ر!
هادی سۆفیزاده ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ( KNK ) و شاره‌زای کاروباری که‌فکاس له هه‌ڤپه‌ێڤینێگدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا ئه‌کرێ ئه‌وه بڵێن بۆ نه‌وه‌یه‌ک که له ژێر دیکتاتۆری و فیشاری رژێمی شادا به ده‌یان ساڵ زیندانیان چێشتبوو بێگومان بۆ ئه‌وان شورشی 57 وه یاخود ساڵی 1979 شۆرشه به‌هارێک بوو، به‌ڵام به پێچه‌وانه بۆ نه‌وه‌ی دووای ئه‌وان، ئه‌و نه‌وه‌ی که‌وتنه دۆزه‌خێکی رژیمێکه‌وه که به دووای ئه‌و شۆرشه هاته سه‌ر کار و ده‌ستی به‌سه‌ر شۆرشه‌که‌دا گرت، له راستیدا دۆزه‌خێک بوو که ئه‌مرۆکه‌ش شوێنه‌واره‌که‌ی ئه‌بینرێ. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چاوه‌روانیه‌کان و له جیاتی درووست‌کردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سیکولار و ئه‌نجومه‌نی ئیاله‌تی و ولایه‌تی که تێدا نه‌ته‌وه‌کان مافه‌کانی خۆیان تێدا به دی بکه‌ن و ناوه‌ند قورخی هه‌موو شت نه‌کات، به‌رهه‌می شورشی 1979 به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و چاوه‌روانیه بوو. کاک هادی ده‌شڵێت زۆر جار ته‌نها خه‌ونێک که به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی ئێمه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه په‌لکێشکردنی هێزێکی ده‌ره‌کی که بتوانێ له‌و گێژاوه و ته‌نگچه‌له‌مه‌یه رزگاریان بکات".
Your browser doesn’t support HTML5