پاش پێنج ساڵ له ماڵئاوایی کردنی مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسه‌ینی، ئه‌مرۆ مرۆڤێک وه‌کو ئه‌و له ناو کوردا چۆن یاد ده‌کرێته‌وه؟
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسی له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به داخه‌وه ئه‌و جۆره شیاوی ئه‌وه وه ئه‌و جۆره‌ی که جێگه و پێگه‌ی ئه‌و له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بوو بیری لێ نه‌کراوه‌ته‌وه وه به تاێبه‌تی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌کو ئه‌و که سنوور به‌زێن بوو، واته که‌سایه‌تی و بیر و بۆچوونی هه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی له لای هه‌موو به‌شه‌کانی تری کوردستانیش بوو، ده‌بوو وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی کوردستانی زۆر له‌وه زیاتر که هه‌یه رێزی لێ بگێری، هه‌رچه‌ند دیاره رێزیشی لێ گیراوه و هه‌رچه‌ند ئه‌زانم له لای که‌سانێکی زۆریش به‌رێزه، به‌ڵام دیاره من چاوه‌روانی له‌وه‌زیاترم ئه‌کرد. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌کو مرۆڤێک وه‌کو مه‌لایه‌کی ئاێینی چ شتێکی نوێ هێنایه کۆمه‌ڵگای کورده‌واریه‌وه ده‌ڵێت من پێم وایه جورئه‌تێکی بوو وه کۆمه‌ڵه کاری تری کرد که که‌سانی تر له‌وانه بوو له خه‌ڵوه‌تی خۆیاندا وه یاخود له ژوورێکدا بۆ 5 – 6 که‌س باسی بکه‌ن یان بۆ 10 – 15 که‌س به‌ڵام مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌سه‌ر ته‌لفزیۆن و له رۆژنامه و له‌سه‌ر ساێته‌کاندا له کاتی دیدار و چاوپێکه‌وتندا ئه‌گووت، یه‌کێکیان ئه‌وه بوو به‌رامبه‌ر به خورافات وه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌و داره موقه‌ده‌سه وه یا ئه‌و شێخه گه‌وره‌یه با بچین بۆ لای بۆ فڵانه شت، ئه‌و یه‌کم به‌رامبه‌ر به‌و شتانه وه‌ستا وه ئه‌مه جورئه‌تی ده‌ویست که هه‌ر له 50 کان و 60 کانی میلادیه‌وه به‌رامبه‌ری وه‌ستایه‌وه. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مامۆستا زۆر باوه‌ری به کێشه‌ی سه‌رپۆشی و ئه‌و شتانه نه‌بوو، ئه‌و پێی وابوو ژن به‌شێکی هه‌ره گرنگی کۆمه‌ڵگایه وه به‌و ئه‌ندازه‌ی نێوه‌ی کۆمه‌ڵگایه ده‌بێ به‌و ئه‌ندازه له نێوه‌ی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو شتێکی که‌ڵک وه‌ربگرێ. کاک ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت شێخ عزه‌دین ده‌ێووت من له پێشدا کوردم پاشان موسڵمانم، به‌ڵگه‌شی ئه‌وه بوو ده‌یووت کورد پێش ئیسلام بوه به‌ڵام ئیسلام پێش کورد نه‌بوه".
Your browser doesn’t support HTML5