پاش 36 ساڵ به‌سه‌ر شۆرشی گه‌لانی ئێران، بزوتنه‌وه‌ی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردتان ئه‌مرۆ به کوێ گه‌ێشتوو، له چ قوناغێکدایه و چ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بۆ کراوه؟
شێرزاد که‌مانگه‌ر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان 36 ساڵ ئه‌زمۆنێکی گه‌وره به‌سه‌ر شۆرشی گه‌لانی ئێران‌دا هاتوه‌ته ئاراوه به تاێبه‌ت به‌سه‌ر گه‌لی کوردا و دووای ده‌ستپێکردنی شهر و داگیرکاری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌بینین بزوتنه‌وه‌ی کوردی وه‌یا حیزبی کوردی، سه‌ره‌رای قاره‌مانیه‌تی و فیداکاریه‌کی زۆر گه‌وره هه‌م له لایه‌ن گه‌ل و هه‌م له لایه‌ن پارت و رێکخراوه‌کانه‌وه ده‌بینین که له ماوه‌یه‌کدا روبه‌رووی ته‌نگانه‌یه‌کی زۆر جدی بوه‌وه و له باشوری کوردستاندا خۆێ به جێ کرد، به‌ڵام دووای ساڵه‌کانی 1999 – 2000 به دواوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بۆنه‌ی په‌ره‌سه‌ندن له پارچه‌کانی تری کوردستان و تێثهربوونی شورش به قوناغێکی نوێ و تێروانینێکی نوێ ده‌بینین له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ر له نوێ ده‌ست به خه‌باتێکی جیاواز ده‌کرێ و ده‌ستپێکردنی شه‌ری چه‌کداری. کاک شێرزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له ناو گه‌لدا که‌ماسی و که‌م و کۆری ده‌بێت و شیانی هه‌یه دووباره‌ش ببێته‌وه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر که‌ماسی و که‌م و کۆری له پارت و رێکخراوهکاندایه، واته ئه‌و پارت و رێکخراوانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی راست و درووست له‌سه‌ر ئه‌و کهماسیانهی که پێش هاتوون و بوه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی که وا پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌و قاره‌مانه‌تیانه‌ی که کرابوو، له واقعدا نه‌کراوه، بۆێه هه‌تا ئێستاش ئه‌و کێشه و که‌ماسی و که‌م و کۆریانه خۆێ دووباره ده‌کاته‌وه. کاک شێرزاد ده‌شڵێت پارت و رێکخراوه‌کان بوونه‌ته درێژه پێده‌ری بیر و بروایه‌ک که ناتوانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد ببێ به تاێبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بگره له ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیدا. کاک شێرزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه بێ هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له چوارچێوه‌ی به رێکخستنی کۆمه‌ڵگا، له هه‌موو بواره‌کاندا و له ئاستی سیاسی‌دا له هه‌رێم و له نێونه‌ته‌وه‌ییشدا ناتوانین ببینه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌ک و ده‌سکه‌وتێکی زۆر به ده‌ست بهێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه دووباره بوه‌ته‌وه ".
Your browser doesn’t support HTML5